بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆیەکدا بە وتنی ئەوەی کە تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی پرسێکی بەربڵاوە، وتی: ئەوە بابەتێکە کە کاریگەری زۆری لەسەر کوالێتی ژیانی خەڵک بەتایبەتی لە زانست و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی وەبەرهێنان و گەشەی ڕادیۆدەرمانەکان بووە، رایگەیاند: ژمارەی ڕادیۆدەرمانەکان ئەمڕۆ بە وەبەرهێنانی 3 ڕادیۆدەرمانی نوێ ژمارەی 70ی تێپەڕاند و نزیک بە 20 ڕادیۆدەرمانی دیکە لە ڕێگای لێکۆڵینەوە لە قۆناغەکانی تاقیگەیی و تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤە؛ داکۆکی لەسەر ئەوە بووە کە ئەو ڕادیۆدەرمانانە لە بەشی دەرمان زیاترین کاریگەری بە بێ کاریگەری نەرێنی هەبێت و لە بەشی ناسینەوەشدا زیاترین توانی ناسینەوەمان هەبێت.
ئیسلامی وتیشی: بەدڵنیاییەوە ئەبێ بڵێم کە ڕادیۆدەرمانەکانی ئەم دواییە لە ڕیزی یەکەمەکانی جیهانە کە لە پاڵ چەند وڵاتی پێشکەوتووی جیهان بەدەستمان هێناوە کە لەم دواییەدا سەرۆک کۆمار ڕوونوێنیانی کردووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: ژمارەی ڕادیۆدەرمانەکان ئەمڕۆکە بە وەبەرهێنانی 3 ڕادیۆدەرمانی نوێ لە ژمارەی 70 تێپەڕیوە و نزیک بە 20 ڕادیۆدەرمانی دیکە لە ڕێگای لێکۆڵینەوە لە قۆناغی تاقیگەیی و تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤن.
News ID 54697
Your Comment