AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٩ ٢١:٤٧

ئەمینداری حزبوڵا: ئێمە لاواز نەبووین

ئەمینداری حزبوڵا: ئێمە لاواز نەبووین

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵای لوبنان لە میانەی وتارەکەی ئەمڕۆی خۆیدا وتی: ئەوانەی خەیاڵ دەکەن بەرخۆدان لاوازە، لە وەهمدا دەژین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتارەکەی شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵا، سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە، بە تایبەت پرسی ستراتیژی بەرگریی لوبنان، چەند چرکەیەک لەمەوبەر دەستی پێکرد.

شێخ نەعیم قاسم لەم وتارەدا ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدان لاواز نەبووە و وتی: هەرکەسێک بەرخۆدان بە لاواز بزانێت، لە وەهمدایە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە وەڵامی حکومەتی لوبنان بۆ بەردەوامی داگیرکاریی زایۆنیستی وتی: بە شێوەیەکی ئاسایی ئەگەر حکومەت نەتوانێت خاک و گەلەکەی بپارێزێت، خۆڕاگری ئەو کارە دەکات.

وتیشی: ئەوە وەهمێکە و دوژمن دەبێ لە مێشکی خۆی دەریکات کە حزبوڵا چەک دابنێت.

News ID 54680

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha