بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان وێڕای بەشداری کردن لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس، ڕەخنەی لە بێدەنگی داکۆکیکاران و سیاسەتمەدارانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە قودس گرت.
پزشکیان وتی: سروشتی ئاکاری ڕژێمی زایۆنی و ئەوانەی پشتیوانی ئەم ڕژێمە تاوانکارییە دەکەن، جگە لە تاوان، بەربەرییەت و پێشێلکردنی بنەماکانی مرۆڤ هیچی تر نییە.
سەرۆک کۆمار زیادی کرد: دەبێ لە جیهان بپرسین کە سیاسەتمەدارەکانی بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن، ژن و منداڵە بێتاوان و بێ دەرەتانەکان چ گوناهێکیان ئەنجامداوە کە ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاسان و بێ ئەخلاقی لە زانست و تەکنەلۆژیای مۆدێرن، بە بۆمب و مووشەک لە ژێر داروپەردوودا دەیاننێژێت؟ ئەم هەڵسوکەوتەی ڕژێمی زایۆنی قبووڵ ناکرێت.
Your Comment