بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سالارییە سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران و جێگری وەزیری پەیوەندییەکان، وێڕای ئاماژە بە جێگربوون و ڕەوانەکرانی 6 باکسی گەردوونی لە ڕێگەی 3 مانگیلەهاویشتندا، وتی: لە ساڵی ڕابردوو (1403) مانگیلەکانی چەمران، کەوسەر، هودهود، بلووکی گواستنەوەی سووڕگەیی، فەخر و باکسێکی توێژینەوەیی ڕەوانەی سووڕگەی زەوی کراوە.
ناوبراو سەبارەت بە گرنگترین دەسکەوت و سەرکەوتنە بەرچاوەکانی پیشەسازیی گەردوونی لە ساڵی ڕابردوودا، وتیشی: لە بوارئ ژێرخانیدا دەسکەوتی بەرچاومان بووە، بە تایبەت کە لەسەدا ٨٠ی بنکەی گەردوونی چابەهار چێکراوە و پێشبینی دەکرێت کە لەمساڵدا (1404) فازی یەکەمی ئەو بنکەیە کە پەیوەستە بە لانچێرەکانی سووتەمەنیی جامد، بە فەرمی بکرێتەوە.
Your Comment