AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٥ ١٤:٣٨

5 مانگیلەی ئێرانی نێردرانە بۆشایی ئاسمان

5 مانگیلەی ئێرانی نێردرانە بۆشایی ئاسمان

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران بە ئاماژە بە تۆمارکردنی ڕیکوردە نوێیەکانی ساڵی 1403ی هەتاوی، وتی: ئێران لە ساڵی ڕابردوودا 5 مانگیلەی ڕەوانەی سووڕگەی زەوی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سالارییە سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران و جێگری وەزیری پەیوەندییەکان، وێڕای ئاماژە بە جێگربوون و ڕەوانەکرانی 6 باکسی گەردوونی لە ڕێگەی 3 مانگیلەهاویشتندا، وتی: لە ساڵی ڕابردوو (1403) مانگیلەکانی چەمران، کەوسەر، هودهود، بلووکی گواستنەوەی سووڕگەیی، فەخر و باکسێکی توێژینەوەیی ڕەوانەی سووڕگەی زەوی کراوە.

ناوبراو سەبارەت بە گرنگترین دەسکەوت و سەرکەوتنە بەرچاوەکانی پیشەسازیی گەردوونی لە ساڵی ڕابردوودا، وتیشی: لە بوارئ ژێرخانیدا دەسکەوتی بەرچاومان بووە، بە تایبەت کە لەسەدا ٨٠ی بنکەی گەردوونی چابەهار چێکراوە و پێشبینی دەکرێت کە لەمساڵدا (1404) فازی یەکەمی ئەو بنکەیە کە پەیوەستە بە لانچێرەکانی سووتەمەنیی جامد، بە فەرمی بکرێتەوە.

News ID 54389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha