AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٧ ٠٩:٥٦

زاناکانی سووریا لەو وڵاتە هەڵدێن

زاناکانی سووریا لەو وڵاتە هەڵدێن

سەرچاوە ئاگادارەکان لە بەردەوام بوونی هێرشی هێزەکانی سەر بە جۆلانی لە سووریا و هەڵاتنی هەڵکەوتە زانستییەکان لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە هەزار و 500 کەس لە مامۆستایانی زانکۆ و هەڵکەوتە زانستییەکان لە سێبەری هێرشە نامرۆڤانەکانی هێزەکانی سەر بە جۆلانی، سووریایان بەجێهێشتووە.

ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد: دۆخی ئەمنی شارەکانی سووریا بەتایبەتی دیمەشق و شارە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە هەر شڵەژاوە و هێرشی هێزەکانی جۆلانی و دەستگیری و کوشتوبڕەکان هەر درێژەی هەیە. ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ بە بیانووی ئەوەی کە گوایە سەر بە ڕژێمی بەشار ئەسەدن وەلا نراون.

ئەوان دەڵێن: ئاماری هەڵاتنی مێشکەکان لە سووریا بە شێوەی بەربڵاو دوای کوشتوبڕی نامرۆڤانە لە شارە کەناراوییەکانی ئەو وڵاتە بەرز بووەتەوە. لە ئەو کوشتوبڕەدا ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکەکان، ئەندازیاران و مامۆستایان کوژراون.

News ID 54325

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha