بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و حکومەتی سووریا هەوڵێکە لە نێوان گرووپەکان بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لە ئەو وڵاتە. هەروەها سەرکەوتنێکە بۆ دیپلۆماسی پشط پەردەی ئەمریکا. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ، دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆڵی گرینگ و سەرەکی هەبووە لە ئەو دانوستانانە. تەنانەت ناوبژیوانانی ئەمریکی لە کۆبوونەوەکانیشدا بەشدار بوون.
وێنە بڵاو کراوەکان نیشانی دەدات کە مەزڵۆم کۆبانێ بە کۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکی و بە پاسەوانی هێزەکانی ئەمریکاوە چووەتە دیمەشق. هەروەها، ژێنراڵ مایکل کوریا، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، هەفتەی رابردوو سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ ڕێبەرانی هەسەدە دیداری هەبووە.
دۆناڵد گترامپ دەمێکە خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بووە بەڵام هەوڵی پێشووتری ئەو لە ئۆکتۆبەری 2019 کارەساتی لێکەوتەوە. لە ئەو کاتەدا ، تورکیا تورکیا ڕاگەیاندنەکەی ترامپی وەکوو نیشان دانی گڵؤپی کەسکی ئەمریکا بۆ هێرش بۆ سەر هێزە کوردییەکان قۆستەوە و پێکدادانێکی توند هاتە ئاراوە. لە کۆتاییدا، هێزە توندڕەوەکان لە نێو دەوڵەتی ترامپ ڕێگریان کرد لە چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا.
بەم حاڵەوە، ڕێكکەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی ناوەندی سووریا ئێستا لەوانەیە باشترین دەرفەت بێت بۆ کشانەوەی ئابڕوومەندانەی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە. تەنانەت کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سووریا ڕاپۆرتی داوە کە ئەو ڕێككەوتنە راستەوخۆ لە وەڵام بە فەرمانی ترامپ بە ژێنراڵەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا واژۆ کراوە.
سەرەڕای هەموو ئەو باسانە، هێزەکانی ئەمریکا هێشتا سووریایان بەجێ نەهێشتووە و وادایرە دەستبەجێ دوای ڕێککەوتنەکە ئەو کارە ناکەن. بەڵام بە گشتی هەڵوێستی ترامپ لەسەر سووریا ئەوەیە کە ئەمریکا نابێت لە کاروباری ئەو وڵاتە هیچ دەستێوەردانێک بکات. ئەوە شەڕی ئێمە نییە.
Your Comment