بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی ، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پێوەندیدان و لەژێر چاوەدێری ئەوانین.
ناوبراو زیادی کرد: ڕۆژانە چاوەدێرانی ئاژانیش بە پێی بەرنامەکانیان، پشکنین و چاوەێرییەکانیان ئەنجام دەدەن.
محەمەد ئیسلامی ڕاشیگەیاند کە سێ وڵاتی ئەورووپی گوشاەرکانیان چڕ کردووەتەوە و ئاژانس ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتێکی چڕوپڕ لە داهاتوودا کۆ دەکاتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتیشی: هیوادارین کە تا کۆتایی بەرنامەی حەوتەم، بتوانین دوو هەزار مێگاوات کارەبای ئەتۆمی نوێ کۆتایی بهێنین و دەفرایەتی ئەتۆمی وڵات کە ئێستا هەزار مێگاوات لە کاتژمێرە بۆ سێ هەزار مێگاوات بەرز ببێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین کە ئاژانس، هەر ئەو جۆرە کە لە یاسادا هاتووە، مافی هەمەە گەلان بپارێزێت، هەڵسوکەتی بەدوور لە سیاسیکاری بنوێنێت.
Your Comment