AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٨ ١٠:٤٦

جگە لە فارسی زمانە ناوچەییەکانی دیکە لە قوتابخانەکانی ئێران ناوترێتەوە

جگە لە فارسی زمانە ناوچەییەکانی دیکە لە قوتابخانەکانی ئێران ناوترێتەوە

نوێنەری پەرلەمانی ئێران گەڵاڵەی وتنەوەی وانەی وێژە و ئەدەبیاتی زمانە ناوخۆیی و ناوچەییەکانی ناو وڵات لە فێرگە و قوتابخانەکانیان ڕەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دانیشتنی ئەمڕۆی گشتیی پەرلەمانی ئێران، پلانی فێرکردنی ئەدەبیات بە زمانە نەتەوەیی و خۆجێییەکان لەوانە کوردی، تورکی، مازنی، بەلووچی و. ...لە قوتابخانەکانی وڵات، کە بابەتێکە لە بڕگەی15ی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، خرایە بەرنامەی کار.

ئەم گەڵاڵە دوای خستنەڕوو بۆ وەرگرتنی بۆچوونی لایەنگران و نەیاران، بە 104 دەنگی بەڵێ و 130 دەنگی نەخێر و 5 دەنگی بێلایەن لە کۆی گشتی 246 نوێنەری ئامادەبووی کۆبوونەوەکە پەسەند نەکرا.

هاوکات سەرۆکی پەرلەمان وتی: لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری، پێویستە پلانێکی تۆکمە بۆ فێرکردنی زمانە ناوخۆییەکان لە قوتابخانەکاندا بخاتەڕوو.

محەممەد باقر قالیباف ڕایگەیاند: بە سەرنجدان بەوەی کە گەڵاڵەی گشتیی پلانی فێرکردنی ئەدەبیات بە زمانە نەتەوەیی و خۆجێییەکان لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری وڵات لە مەجلیسدا دەنگی نەهێناوە، بە گشتی ناتوانرێت ئەم پلانە بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتوو جارێکی دیکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

ڕاشیگەیاند: "نوێنەرانی ڕازی و ناڕازی لە دانیشتنی گشتی ئەمڕۆدا کەموکورتییەکانی ئەم گەڵاڵەیه و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو، دەبێت بگوترێ ئەم پلانە کەموکوڕیی گەورەی تێدابوو، نوێنەرانیش ئاماژەیان بە کەموکوڕییەکان کرد، لەوانەش ناتەبایی پلانەکە لەگەڵ دەستووردا".

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕوونی کردەوە: بەم پێیە پێویستە کۆمیسیۆنی پەروەردەی مەجلیس بە شێوەیەکی ورد و شارەزایانە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی بکات و دواتر پلانێکی تۆکمە و تەواو بخرێتە بەردەم مەجلیس.

News ID 54132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha