بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەشکۆڵ وەک گۆڤارێکی پسپۆڕانەی بەڵگە و دەستنووسەکانی ناوچەگەلی کوردنشین بە بەرپرسی و سەرنووسەریی دوکتۆر محەمەد عەبدولی، لە نوێترین ژمارەی تایبەت بە وەرزی پاییز، چەندین بابەت و وتاری مێژوویی و بەڵگەناسانەی لە نووسەران و توێژەرانێکی وەک ئارەش ئەکبەری مەفاخر، عەلیئەکبەر جەلیلوەند، سەید محەمەد سەمەدی، محەمەد عەبدولی، مەهدی غرووری، تارق یارئەحمەدی، محەمەدڕەشید ئەمینی، عومەر عەبدولعەزیز، محەمەد جەمیل ڕۆژبەیانی، ئاراس محەمەد ساڵح و ئیرەج مورادی لەخۆ گرتووە.
کەشکۆڵی ژمارە 29 هەڵگری ئەم بابەتانەیە: فەهلەویی "شوان" لە سەفینەی تەورێزدا، ڕاپۆرتی فەرمانفەرما سەبارەت بە شەڕی سەحنە، بەڵگەیەکی نوێ لەبارەی سابڵاغی موکری، کتێبۆکەی گرد و خەرجی کرماشان و هاوێری(1302-1308)، بەڵگە دەستنووسەکانی سێ بەرهەم لە مێژووی کوردستان، خوێندنەوەی دوو مارەنامەی هاوسەرگیریی هاوپەیوەند بە حاکمانی جوانرۆ لە سەردەمی قەجەریدا، ناساندنی کەشکۆڵی میرزا لوتفوڵڵا، تیشکێک لەسەر زانستی دەستنووسناسی، بنەماڵەی خانەقا لە کەرکووک و خەرمانێک لە ژیان و بەسەرهاتی بنەماڵەی شێخ عەزیزی جانەوەرە.
Your Comment