AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٦ ١٩:٠٣

گەشتەکانی ئێران بۆ لوبنان لەبەر هۆکاری ئەمنیی هەڵوەشایەوە

گەشتەکانی ئێران بۆ لوبنان لەبەر هۆکاری ئەمنیی هەڵوەشایەوە

ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ لوبنان ڕایگەیاند: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بەهۆکاری ئەمنی " هەڵوەشاوەتەوە.

.بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند: دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی لوبنان سەبارەت بە "زیادکردنی ڕێوشوێنی ئەمنیی بۆ ماوەیەکی کاتی لە فڕۆکەخانە" تا 30ی ڕێبەندان بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەی بەیروت و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی لوبنان مۆڵەتی فڕینی فڕۆکەخانەی ماهان ئێریان هەڵوەشاندۆتەوە.

هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداریان کردۆتەوە کە مۆڵەتی فڕینی کۆمپانیای ئێران ئایر کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە (29ی ڕێبەندان) بەڕێوە بچێت، هەروەها هەڵوەشاوەتەوە.

News ID 53988

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha