بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمشەو لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی سووریا و ئاوەدانكردنەوەی، جەختیشی لەسەر لابردنی سزاکانی ڕۆژئاواش کرد بۆ بەدیهێنانی ئەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كاردەكەن بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی دوور لە تیرۆر و ئامادەن پشتیوانی پێویستی سووریا بکەن لە هەموو جۆرە شەڕێك، جا داعش بێت یان پەکەکە".
ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، لەگەڵ ئەحمەد شەرع باسیان لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و باسیان لەو هەنگاوانه کردووه که بەرامبەر چەكدارە كوردەكانی سووریا دەیگرنەبەر.
لایخۆیەوە ئەحمەد شەرع وتی، "هاوبەشییەكی ستراتیجی لەنێوان توركیا و سوریا دورستدەكەین و هەرگیز پشتوانی ئەنقەرە لە بیر ناكەین".
هەروەها داوای لە ئەردۆغان کرد "لە زووترین دەرفەتدا" سەردانی سووریا بکات.
Your Comment