AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٤ ٠٩:٥٢

پزشکیان: هیچ وڵاتێک ناوێرێت دەستدرێژی بکاتە سەر خاکی ئێران

پزشکیان: هیچ وڵاتێک ناوێرێت دەستدرێژی بکاتە سەر خاکی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پشتیوانی دەکەین لە پیشەی بەرگری ، وتی: بە دەستکەوتی بەرگری ئێران هیچ وڵاتێک ناوێرێت دەستدرێژی بکاتە سەر خاکی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ئامادەبوون لە کۆماڵی هەوافەزای وەزارەتی بەرگری دوای ڕێز بۆ پێگەی شەهیدان، سەردانی دەستکەوتە بەرگری و گەردوونییەکانی ئەو وەزارەتخانەیەی کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە ڕۆژانێک دوژمن با ئاسانی دەیتوانی هێرشمان بکاتە سەر، بەڵام ئێستا بە هەوڵی ئێوەی ئازیزەوە هیچ وڵاتێک ناوێرێت بە ئاسانی هێرش بکاتە سەر خاکمان.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: دوژمن ناتوانێت بە مووشەک بوردمانمان بکات و ئەم جیهازاتانەش توانی بەرگری ئێران نیشان دەدات. ئەو تەکنۆلۆژیایە بۆ بەرگری لە دەسەڵاتە و بۆ هێرش بۆ سەر هیچ لایەنێک نییە.

پزشكیان دەشڵێت: دوژمنان دەیانەویست ئێمە بەرهەمەکانی ئەوان بەکار بهێنین بەڵام ئێستا بە شانازییەوە چەک بەرهەم دەهێنین و هەناردەشی دەکەین.

News ID 53830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha