بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێكدا کە عێڕاق لەگەڵ کێشەی سیاسی و ئابووری بەرەوڕوویە و پێوەندی تاران و بەغدا لە ژێر کاریگەری گۆڕانکاریە ناوچەییەکانە، سەفەری مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق بۆ ئێران دەتوانێت پەیامی گرینگی پێ بێت. ئەو سەفەرە کە لە سەرداوای محەمەد کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئەنجام دەدرێت، لە ئاستی هاوکاری پەرلەمانییە بەڵام وادایارە ئامانجی زیاتری هەبێت.
مێدیا عەرەبییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق سەرلەبەیانی یەکشەمە بە سەرۆکایەتی شاندێک دەگاتە تاران. چاوەڕوانی دەکرێت لە ئەو سەفەرەدا گفتوگۆی گرینگ لەسەر پرسە گرینگ و سەرەکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجام بدرێت.
Your Comment