بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، لە فێستیڤاڵی ئاشتی و خەڵاتی جیهانی کە بە بەشداری باڵوێز و دیپلۆماتەکانی چەندین ولات لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا لە پێتەختی هیند بەڕێوە چوو لە هەوڵی چەند وڵاتی ناوچەکە و هەروەها کەسایەتی ئایینی و فەرهەنگی بە بۆنەی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژاوای ئاسیا ڕێز گیرا.
بەڕێوەبرانی ئەو ڕێوڕەسمە، کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەفریقای باشووری، عێڕاق و قەتەریان شیاوی وەرگرتنی خەڵاتی جیهانی مهاتمان گاندی ناسیەوە.
هەروەها خەڵاتی ئاشتی نێلسۆن ماندێلاش بە کەسایەتییە هەوڵدەرەکانی بواری فەرهەنگ و کۆمەڵایەتی بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە پێشکەش کرا.
خەڵاتی ئاشتی جیهانی مهاتما گاندی بە بۆنەی هەوڵە ئاشتیخوازانەکان و وەستان لە پاڵ خەڵکی فەلەستین پێشکەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
News ID 53735
Your Comment