به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سێرگەی کرینکۆ وتی: ئه‌مڕۆ چێ‌کردنی دوو بنکه‌ی هێزگه‌یی نوێی دیکه ده‌ستی پێ‌کرد که ئه‌مه‌ش خاڵێکی مێژووییه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که پیشه‌ی ناڤۆکی هێمای هاوکاری ستراتیژیک له نێوان ئێران و رووسیایه و جه‌ختی کرد: ئێرانێکی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ڕووسیایه‌کی به‌هێز ده‌توانێت کاریگه‌ری یه‌کجار زۆریان له جیهاندا هه‌بێت و ته‌نیا له‌م ساڵدا ئاستی بازه‌رگانی نێوان هه‌ر دوو لا له سه‌دا ۷۰ به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ستراتیژیکه و لێیشی به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌روه‌ها هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و ڕووسیا له ژێر چاودێڕی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دایه و هیچ شتێکی شاراوه له ئارادا نییه.
سێرگئی کرینکۆش له‌م کۆنفڕاسه مێدیاییه‌دا وتی: ئه‌مڕۆ دوو بۆنه‌ی گرنگمان هه‌یه، یه‌که‌م ده‌ست به کار کردنی هێزگه‌ی بووشێهر و دووهه‌م ده‌ست پێ کردنی پڕۆسه‌ی چێ کردنی دوو هێزگه‌ی نوێی دیکه.
ئه‌و وتی: من قسه‌کانی جنابی ساڵحی پشت ڕاست ده‌که‌مه‌وه و هاوکاری نێوان ئێران و ڕووسیا ستراتیژیکه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م هاوکاریانه.
کرینکۆ زیادی کرد: هه‌ر دوو هێزگه نوێکه به سه‌رده‌میانه ترین ئامێره‌کانی ڕۆژ دروست ده‌کرێن و کارامه‌یی یه‌کجار زیاتریان ده‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو ستاندارده‌کانی ئاژانسی ناڤۆکیشی تێدا ڕچاو ده‌کرێت.
شایانی باسه که ئێران به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه که له دوای چێ کردنی هێزگه‌ی ناڤۆکییه تاکوو بتوانێت له داهاتوودا و له کاتی کۆتایی هاتنی سامانه سروشتییه‌کانی، وه‌ک نه‌وت و گاز بتوانێت وزه‌ی پێویست بۆ شارۆمه‌ندانی ئیرانی دابین بکات، ئه‌گه‌رچی جیهان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کێشه‌ی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام دواجار له نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یه‌ک ڕێککه‌وتنێکی ناڤۆکی گرنگ واژۆ کرا و ئێسته ئێران ده‌توانێت له ژێر چاودێڕی ڕێکخراوی ناڤۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به چالاکییه ناڤۆکییه‌کانی خۆی درێژه بدات.
Your Comment