AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١ ١١:٠٥

حزبوڵڵای عێراق: قووڵایی شکستەکەی ئیسرائیل هەر قەرەبوو ناکرێتەوە

حزبوڵڵای عێراق: قووڵایی شکستەکەی ئیسرائیل هەر قەرەبوو ناکرێتەوە

حزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەدی هاتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززەی شکستێکی قورس بۆ ئیسرائیل وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، حزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان جۆرێک شکستیان هێناوە کە هەرگیز ناتوانن قەرەبووی بکەنەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئیسرائیل لە بەرانبەر پاوەجێی ئەفسانەیی بەرخۆدانی فەلەستین شکستی هێنا. داگیرکەران نەیانتوانی ورەی هێزەکانی فەلەستین بشکێنن؛ ئەمە لە حاڵیکدایە کە ئەوان لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکران و بە دڕندەیی تەواوەوە لەگەڵ خەڵکی بێ تاوان و بێ بەرگری فەلەستین هەڵسوکەوتیان دەکرد کە لە مێژوودا بێ وێنەیە.

کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێڕاق زیادیان کرد: گەلی فەلەستین ئەمڕۆ بووەتە نمانەیەک بۆ ورە و بەرخۆدان و بە جیهان نیشانی دا کە دوژمن هەرچەندەش بەهێز بێت لە مافی خۆی پاشەکشێ ناکات.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەرکی شەرعی ئێمە دەخوازێت بۆ ڕاونانی ئاژاوەی دوژمنان بەتایبەتی لە بەرگری لە دانیشتووانی غەززە بێینە مەیدان. بەرەی حەق شەهیدانی زۆری پێشکەش کرد کە لە سەرووی هەموویانەوە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵایە.


News ID 53662

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha