AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٩ ١٥:٤٨

بەنداوی تەشرین گۆڕەپانی سەرەکی شەڕی نێوان کوردەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا

بەنداوی تەشرین گۆڕەپانی سەرەکی شەڕی نێوان کوردەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا

بەنداوی تەشرینی سووریا لە هەفتەکانی ڕابردوودا بووەتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان کوردەکان و سوپای ئازادی سووریا سەر بە تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەندین کەسی سڤیل لە نارەزایەتییەکانی کوردەکانی سووریا بە هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە، لە نزیکی بەنداوی تشرین لە 8 ی جوونی کوژران. ئەو بەنداوە کە لەسەر رووباری فرات چێ کراوە و سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ دابینی ئاو و کارەبای ئەو ناوچە دێتە ئەژمار، بووەتە گۆڕەپانی سەرەکی پێکدادانەکانی گرووپە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا. تا جێگایەک کە ئەو شەڕە هاتووەتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دوولایەنەکە پاگەندە دەکەن کە ئەو شوێنە ستراتیژیکەیان لە کۆنترۆڵ دایە.

یەکێل لە مێدیا خۆجەییەکانی سوپای ئازادی سووریا لە ڕێکەوتی 13 ی دیسەمبەر ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە کۆنترۆڵی بەنداوەکەیان بەدەستەوەیە و ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە بە وتەی ئەوان نیشانی دەدات کە بەنداوی تشرین لە کۆنترۆڵی سوپای ئازادی سووریایە.

بە ئاپی گوگڵ ئێرتس شوێنگەی ئەو ڤیدیۆیە پشت ڕاست کرایەوە و دەرکەوت کە هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا لە بەشی ڕۆژاوای بەنداوەکەدان. سەرەڕای ئەوە ئەو ڤیدیۆیە نایسەلمێنێت کە بەنداوەکە بە گشتی لە کۆنترۆڵی ئەو گرووپەدایە.

چەند ڕۆژ دوای ئەوە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکیش ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە کە بە وتەی یەوان نیشانی دەدات بەنداوەکە لە کۆنترۆڵی ئەوانە.

گرینگی کنترۆڵی بەنداوەکان لە سووریا

شرۆڤەکارێکی خۆجەیی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی کە پێکدادانەکان لە دەڤەری بەنداوی تشرین درێژەی پێکدادان بۆ کۆنترۆڵی منبەجە.

ناوبراو وتی: دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، ژمارەیەک لە یەکە عەرەبەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ناوچەی منبەج جودا بوونەوە. ئەو جوداییە ئیزنی دایە سوپای ئازادی سووریا تا منبەج کۆنترۆڵ بکات.
ناوبراو درێژەی دا: دوای جێگیر بوونی سوپای ئازادی سووریا لە منبەج، هێڵی پێشەوەی شەڕ بۆ ڕووباری فرات گوازرایەوە. پێکدادانەکان ئێستا لە دوو شوێنی پەڕینەوە لە ڕووبارەکە واتا پردی قەرە قوزان و بەنداوی تشرین لە ئارادایە. لە هەفتەکانی ڕابردوو هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک توانیان لە ڕووباری فرات بپەڕنەوە و بگەنە نزیکی منبەج تا بەنداوەکەیان لە کۆنترۆڵ بێت.

بەنداوی تشرین بەهۆکاری جیاواز زۆر گرینگە. هێزە کوردییەکان دوو بەنداوی گەورەی سووریا لەوانە تشرین کۆنترۆڵ دەکەن. ئەو بەنداوە بۆ دابینی ئاوی کشتوکاڵ و هەروەها بەرهەمهێنانی کارەبا گرینگە.

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناڕازیانی سڤیلی کورد لە نزیکی تشرین
لە 8 ی جوون، ناڕەزایە کوردەکان لە درێژەی ڕێگای بەنداوی تشرین کۆ بوونەوە. ڤیدیۆیەک کە هەمان ڕۆژ لەلایەن هەژماری بەکارهێنانی کەناڵی ڕۆژاوا لە ئیکس بڵاو کرایەوە، حەشیمەتێکی نیشان دەدا کە لە دوورەوە خەریکی هاتن بۆ لای بەنداوەکەن. ئەو ڤیدیۆیە هەروەها کۆڵەکەیەک لە دووکەلی نیشان دەدا کە لەوانەیە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بووە.

بە وتەی شایەتحاڵان کە لەگەڵ چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا گفتوگۆیان کردووە، پێنج کەسی سڤیل لە ئەو هیرشە ئاسمانیانە کوژراون.

News ID 53630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha