بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بە ئاماژە بەوەی کە گەردەلوولی ئەقسا نمانەیەکی بێهاوتای لە بەرخۆدان ئاراستە کرد، وتی: شەڕی گەردەلوولی ئەقسا، بەرەی شەڕی نوێی کردەوە و ڕژیمی زایۆنی ناچار کرد کە بۆ یارمەتی دەستەوداوێنی زلهێزان بێت.
ئەبوو عوبەیدە هەروەها جەختی لەوە کرد: شەڕ لە ناوخۆی غەزەوە دەستی پێکرد، بەلام دیموگرافیای ناوچەی گۆڕی و هاوکێشەی نوێی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمی زایۆنی خەملاند.
ناوبراو بە ئاماژە بە خۆبەخشیی بێوینەی گەلی غەزە لە ماوەی 471 ڕۆژ پەلاماری دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی، لە پێناو ئازادی و بەرگری لە پیرۆزییەکانیان، وتیشی: ئێمە وێڕای ڕاگەیاندنی پابەندیی تەواومان بە ئاگربڕ، ڕادەگەیێنین کە پابەندیمان بەو ئاگربڕە پەیوەستە بە پابەندیی ئیسرائیل.
Your Comment