AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١ ٠٧:٥٢

گۆڤاری "Almajala" لێکی‌دایەوە؛

ڕۆڵی کوردەکان لە سووریای نوێ

ڕۆڵی کوردەکان لە سووریای نوێ

دیمەشق دەبێ یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ئەرتەشی نیشتمانی نوێدا جێگر بکات، بەڵام ئەنقەرە خوازیاری هەڵوەشانەوەی یەکجاریی ئەو گرووپە پاڵپشتکراوەی ئەمریکایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لەمدواییەدا وەفدێکی باڵای دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کە پێکهاتبوون لە "ئەسعەد شیبانی" وەزیری دەرەوە، "مەرحەف ئەبوو‌ قەسرە" وەزیری بەرگری و "ئونس خەتاب" سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی دەوڵەتی کاتی سووریا بۆ دیدار لەگەڵ هاوتایانی خۆیان سەردانی ئەنقەرەیان کرد و ئەمە نوێترین نمایشی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی درواسێ پاش ڕووخانی بەشار ئەسەدە.

لەو دیدارەدا ئەگەرچی بابەتی دانوستانەکان نهێنی ماوەتەوە، بەلام هاکان فیدان و شیبانی لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشیاندا ئەنجامی دیدارەکانیان ئیجابی هەڵسەنگاند و لەمناوە وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە یارمەتیدانی دەوڵەتەکەی بە دەوڵەتی نوێی سووریا لە بوارەکانی بەرگری، ئاسایش و گۆڕینەوەی زانیاری و هەروەها پاڵپشتی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی داعش کرد.

هاوکات شیبانی وتی دیمەشق بەڵێنی داوە کە لە خاکی سووریاوە هیچ هەڕەشەیەک ڕووی لە تورکیا نابێت و وتیشی: باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگەڕێتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ناوەندی و شوناسی عەرەبی ەئو ناوچەیە دەبووژێتەوە.

ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکان

وەزیرانی دەوڵەتی نوێی سووریا جگە لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، لەگەڵ بەرپرسانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی وەک وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و وەفدێک لە ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپاش کۆبوونەتەوە و لە هەموو ئەو دیدارانەدا دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا هەوڵ دەدەن لە بابەتی سووریاوە متمانە بە وڵاتانی دراوسی بدەن.

کەچی پێشینەی تەحریرولشام و ئایدۆلۆژیای ئەم گرووپە وەک گرووپی زاڵ بەسەر سیاسەتی سووریای نوێ، هێشتاش جێی مەترسییە. ئەحمەد شەرع ڕێبەری ئەو گرووپە، پێشتر سەرکردەی بەرەی نوسرە وەک ڕێکخراوێکی سەلەفی/تەکفیری بووە و بە بیانووی دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی شەرع‌تەوەر لە سووریا دژی بەشار ڕاپەڕیوە.

بەوەشەوە ئەو گرووپە پاش ڕووخانی بەشار، هەوڵێکی زۆریان داوە کە خۆیان لەو ڕابردووە بسڕنەوە و جەختیان لە گرتنەبەری هەڵوێستێکی زۆرینەخواز وێڕای بەهادان بە کەمینەکان کردووە.

تورکیا و کوردەکان

تورکیا کە 911 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا هەیە، ڕۆڵێکی بەرچاویشی بووە ڕووخاندنی بەشار ئەسەد، ئێستا بڕیارە لە نۆژەن‌کردنەوەی سووریاشدا ڕۆڵی هەبێت و لەمناوە یەکەمایەتی بۆ ئەنقەرە سڕێنەوە و لەناوبردنی یەپەگە و دەرکرانی کوردەکانی پەکەکە و ناسووری لە سووریا و هاوکات گەڕاندنەوەی ملیۆنان پەنابەری سوورییە.

یەپەگە زیاتر لە ٨٠ هەزار شەڕڤانی هەیە کە لە لایەن ئەمریکاوە پڕ چەک کراون و مەشقی سەربازیان پێدراوە، خاوەن پەیوەندییەکی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا بۆ تێکشکاندنی داعشن.

پێناسەکردنەوەی پەیوەندییەکان

لەمدواییەدا مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع دیداری کرد و ئەو دووە سەبارەت بە شێوەی ئاوێتەکردنی هێزەکانی کورد لە سیستەمی نوێی سووریا و ئەگەری تەڤڵی ئەرتەشی سووریا بوون و شیمانەی پێدانی ئۆتۆنۆمیییەکی ناوچەیی بە کوردەکان و داهاتووی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە گفتوگۆیان کرد.

لە کاتێکدا کە ڕێبەرانی نوێی سووریا پێداگرن لە چەکداماڵین لە گرووپە چەکدارەکانی تری ئەو وڵاتە و تێکەڵ‌کردنی ئەو هێزانە لە هێزی چەکداریی نیشتمانی، بەڵام بە کردەوە هەنگاوی تر هەڵدەگرن و هاوکات یەپەگەش سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ تەڤڵی ئەرتەش‌ بوون، ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە پێویستی بە تاوتوێ‌کردنی وردەکاریی زیاترە و هەروەها گرووپە چەکدارەکانی باشووری سووریاش وتوویانە کە چاوەروانن بزانن دۆخەکە بە چ ئاراستەیەکدا دەڕوات.

لە ئێستادا کە پەیوەندییەکانی تورکیا و تەحریرولشام و فەرماندە نوێیەکانی سووریا لە ئاستی دەوڵەت و چوارچێوەی یاسایی پێوشوێن‌ دەگیرێت، چاوەروان دەکرێت کە تورکیا مکور بیت لە ڕاپەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی 1998ی ئادانا بۆ دەرکرانی پەکەکە لە خاکی سووریا.

نیگەرانییەکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا

ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی، نیگەرانی ئەوەن کە داعش لە مەودای نێوان ڕووخانی ئەرتەشی ئەسەد و پێکهاتنی جێگرەوەی، مەجاڵی سەرهەڵدانەوەی بۆ بڕەخسێت. لەمناوە ژمارێکی زۆری تیرۆریستان و خێزانەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا واتە لە کوردستانی سووریادا زیندانین و کوردەکان بەردەوام لە هەستیارییەکانی ڕۆژئاوا هەمبەر بەم بابەتە بەهرەیان بردووە.

بەوەشەوە، بە ئاوڕدانەوە لە لێدوانی ئەمدواییەی بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا، پێدەچێ واشنتۆن هەمبەر بە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە کوردەکانی سووریا، هاوڕایی ئەنقەرە بکات.

پاڵپشتی ڕۆژئاوا لە کوردەکان

لەمدواییە وەفدێکی کوردی-سوری سەردانی فەڕەنسایان کردووە و ئیمانوئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەڵێنی پێداون کە فەڕەنسا کوردەکانی سووریا بەجێ نایڵێت. ئەم لێدوانە بۆتە هۆی تووڕەبوونی ئەنقەرە و فیدان ڕاشکاوانە وتوویەتی کە تورکیا لەوبارەوە ئەمریکا دەناسێت، نەک وڵاتێکی چکۆلەی ئەورووپی.

لە لایەکی ترەوە ئەگەرچی دۆناڵد ترامپ کە بڕیارە ئەم دووشەممەیە هەنگاو بنێتە ناو کۆشکی سپی، هێشتا هەڵوێستێکی نوێی هەمبەر بە سووریا ڕانەگەیاندووە، بەڵام پێدەچی وەک خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریی جەخت لە کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی لە سووریا بکات.

هەر چەند مارکو ڕۆبیوی بەبژێری پۆستی وەزیری دەرەوەی لە دانیشتنی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی سنا، رایگەیاند کە ئەمریکا نایەوێ کوردە هاوپەیمانەکانی خۆی بەجێ بێڵێت، بەلام هاوکاتیش نایەوێ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی دەنە بدات.

لە لایەکی ترەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەمریکا وەک ناوبژیکارێک لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق و یەپەگە دەجووڵێتەوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا جان بەس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، بۆ دووەم جار سەردانی تورکیای کرد. ئینجا ئەگەرچی دەسکەوتەکانی جێگری وەزیر وەک خۆی دەڵێ "نەرێنی نەبوون"، بەڵام ئەویش نەیشاردەوە کە هێشتاش تورک و ئەمریکا لە زۆر بابەتدا پێکەوە ناکۆکن.

News ID 53657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha