بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 ی بەفرانبار لە پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی سەرداری شەهید، دەیان هەزار کەس لە یارانی شەهید سولەیمان لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای کرمان، ئێران و هەندێک وڵاتانی دیکەوە لە کەشوهەوای سارد و بەفری شاری کرمان بە پیاسە ڕێگای گۆڕی ئەو شەهیدە دەپێون تا لە ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەو فەرماندە گەورەی بەرخۆدانە لە لای مەزارگەکەی بن.
ئەمساڵ وەکوو ساڵانی ڕابردوو دەیان خێوەت لە ڕێگای گوڵزاری شەهیدانی کرمان کراوەتەوە تا بە خۆراکی گەرم و چا خزمەت بکەنە زیارەتکاران.
کچانی جاکەت پەمەیی لە گوڵزاری شەهیدانی کرمان
ڕێحانە سوڵتانی نەژاد، کچێک کە ساڵی ڕابردوو لە رووداوی تیرۆریستی کرمان شەهید کرا، بووە نمانەیەک لە ستەملێکراوی و بێ تاوانی. ڕێحانە بە جاکەتی پەمەیی و گوارەی بە شکڵی دڵ، بووەتە هێمای ڕووداوی تیرۆریستی ساڵی ڕابردووی کرمان و ئەمساڵ لە پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاج قاسم و یەکەم ساڵڕۆژی شەهادەتی ڕێحانە کچانێکی زۆر بە یادی ڕێحانەوە بە جاکەتی پەمەییەوە لە ئەو ڕێوڕەسمە ئامادەبوون.
کاتێک عەشق بە حاج قاسم گەورە و بچووک ناناساێت
لە ڕێگای گوڵزاری شەهیدانی کرمان و مەزارگەی شەهید سولەیمانی دایک و باوکگەلێک دەبینرێن کە بۆ گواستنەوەی ئەو عەشقە بە نەوەکانی داهاتوو، منداڵانە ساواکانی خۆیان بردووەتە ئەو ڕێوڕەسمە.
حاج قاسم میحوەری یەکگرتوویی ڕاستەقینەی گەلی ئێرانە
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن مەعرووفی جێگری هاوئاهەنگ کاری ڕێخکراوی بەسیجی ئێران لە ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهید حاج قاسم ڕایگەیاند: بۆ ئێمە ڕۆژ بەڕۆژ دووری لە شەهید سولەیمانی زیاتر هەست پێدەکرێت، ئەمڕۆ هزری شەهید سولەیمانی تەنیا هی ئێران نییە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ شەهید سولەیمانی نمانەی غیرەتی ئۆمەت و جیهانی ئیسلامە. حاج قاسم میحوەری یەکگرتوویی راستەقینەی گەلی ئێرانە.
وتیشی: حاج قاسم ڕوانگەی جیهانی ئەهلی سوننە بە ئەهلی بەیت و شیعەی گۆڕی.
سەردار مەعرووفی وتی: ئەمڕآؤ دوژمن دەیەوێت بەرخۆدان تێکبشکێنێت،چونکوو دوژمن لە توانی بەرگری گەلی ئێران تێدەگات و کەواتە دوژمن بەدوای داگیر کردنی دڵی گەلی ئێرانە.
Your Comment