AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٤ ٢١:١٢

ئامانجی ڕێبەری تەحریرولشام لە خۆدەرخستنی میدیایی

ئامانجی ڕێبەری تەحریرولشام لە خۆدەرخستنی میدیایی

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ئاماژەی داوەتە سەر ویستی جەولانی بۆ دیتنی لە مێدیاکان و کەڵکوەرگرتنی بۆ بواری سیاسی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی رای الیوم لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: وادیارە جەولانی سەرکردەی تەحریرولشام بە شێوەی بەربڵاو بەدوای خۆ نواندن لە مێدیاکانە بە ئامانجی کەڵکوەرگرتنی لە بواری سیاسەت.

دوای ئەوەی کە ڤیدیۆی داواکاری کچێکی سووری بۆ وێنە گرتن لەگەڵ جەولانی و تێبینی ناوبراو بۆ باڵاپۆش کردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە، چەندین ڤیدیۆی دیکەش لە داواکاری ژنان لە بەرزاییەکانی جەبەل قاسیون بۆ وێنەگرتن لەگەڵ جەولانی بڵاو بووەتەوە.

بڵاو کردنەوەی بەربڵاوی ئەو وێنەگەلە بۆ خۆنواندن لە مێدیاکان و بە ئامانجی کەڵکوەرگرتن لە بواری سیاسەتە بە شێوەیەک کە ئەو خۆی لە وێنەکاندا کەسێکی خاکی و ئاسایی و زۆر نزیک لە سووریاییەکان نیشان دەدات.





News ID 53254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha