بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سووریا ڕایگەیاند کە تیرۆریستیەکانی سەر بە تەحریرولشام لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵی تاڵان کردنی زیاتر لە 100 خانووی عەلەویەکان لە شارە کەناراوییەکانی سووریا لەوانە تەرتوسیان داوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕۆژانی رابردوودا شەش حاڵەتی کوشتن، 10 حاڵەتی ڕفاندن و دەیان حاڵەتی تاڵان کردنی ماڵەکان سێبەری نەبوونی ئاسایش لە سووریا ڕاپۆرت کراوە.
ئەو سەرچاوە زیادی کرد کە لەوانەیە لە ڕۆژدا دۆخەکە سەقامگیرتر بێت بەڵام بە هاتنی شەو تیرۆریستیەکان بە جەولان لە شەقامەکان هەوڵی تاڵان کردن دەدەن.
پێشتریش مێدیا عەرەبییەکان لە چالاکی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا هەواڵیان دابوو.
لە سێبەری چڕ بوونەوەی ناسەقامگیری لە سووریا و نائەمنی، تیرۆریستەکان هەوڵی تاڵان کردنی ماڵەکان و ڕفاندنی هاووڵاتیانی سووریا دەدەن.
News ID 53174
Your Comment