بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکبەری لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا وتی: هەموو گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ناکاو ڕووی دا و تەنانەت کەسانێکیش ئۆپراسیۆنەکەیان دەست پێکرد بۆ شۆڕش نەهاتبوون، بەڵکوو بۆ تۆڵەی بوردمانی بنکەکانیان دەستیان دایە ئۆپراسیۆنەوە بەڵام کاتێک بینیان کە ئەرتەشی بەشار ئەسەد بەرەوڕوویان ناوەستێتەوە ئەوانیش هان دران بۆ بەرەوپێش بردنی ئۆپراسیۆنەکەیان.
ناوبراو وتیشی: گرینگترین ئەکتەری نێو سووریا ڕۆڵی ئیسرائیلە کە دۆخەکە دەشڵەژێنێت و نایەوێت لە سووریا حکومەتێکی بەهێز پێک بێت کە ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی و ئەمریکاش بە پێی بەرژەوەندی ئەو دەچێتە پێشەوە.
ئەکبەری وتی: ئێمە دەمانزانی کە دۆخەکە بە شێوەیەک دەچێتە پێشەوە کە هێرش دەکرێتە سەر باڵوێزخانەی ئێمە، شوێنە فەرهەنگی، کونسوڵگەرییەکان و باڵوێزخانەی عێڕاق.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە خێرا چالاکی کونسوڵخانەکان دەست پێبکاتەوە. ئەو کەسانەش ئامادەییان ڕاگەیاندووە و وتوویانە کە ئاسایشی باڵوێزخانە و دیکەی چالاکییەکان دەستەبەر دەکرێت. ئێمەش لە بەر دڵنیایی لە پاراستنی ئاسایش و ڕێگری لە هەر جۆرە خەسارێک، بۆ دوو یان سێ ڕۆژ کەسەکان دەگوازینەوە بۆ بەیرووت. بە پشتی خودا بەم زووانە باڵوێزخانەی چالاکی خۆی دووبارە دەست پێدەکاتەوە.
Your Comment