بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە واع، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق چوونی هێزەکانی ئەو ڕێکخراوەی بۆ خاکی سووریا ڕەت کردەوە و وتی: حەشدئ شەعبی هێزێکی فەرمی و لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری عێراقە.
فەیاز بە ئاماژە بە کاریگەریی ڕاستەوخۆی ڕووداوەکانی سووریا لە سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و هەوڵی ڕژیمی زایۆنی بۆ تێوەگلاندنی ناوچە لەو شەڕە، وتی: ئێمە ڕاشکاوانە چوونی حەشدی شەعبی بۆ سووریا ڕەت دەکەینەوە و حەشدی شەعبی هیچ چالاکییەکی لە دەرەوەی خاکی عێراق نییە و هەموو هەوڵەکان بەپێی فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارییەکان بۆ پاسەوانی لە سنوورەکانی عێراق چڕبوونەتەوە.
Your Comment