بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کەس لە ئەندامانی بەسیج لە سەرتاسەری وڵاتەوە بە بۆنەی هەفتەی بەسیج لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆدەبنەوە.
لەم دیدارەدا ڕێبەری لە سەرەتای قسەکانیدا وتیان: بەسیج لە سەر بنەمای متمانە بەخۆ و بڕوا بە خودا دامەزراوە.
وتیشیان: بێ گومان بەسیج لە وڵات و بەرەی خۆڕاگری هەموو سیاسەتەکانی دوژمنان تێدەپەڕێنێت و ڕۆحیەی بەسیجی بە سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیدا سەردەکەوێت.
ڕێبەری بە ئاماژە بەوەی کە بەسیجی ئێرانی دڵنیایە کە ڕۆژێک دێت بە دڵنیاییەوە ڕژێمی زایۆنی لە ناو دەبات جەختیشیان کرد: فراوانبوونی بەرەی بەرخۆدان چەند هێندە دەبێت.
ئایەتوڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئەوەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و لوبنان کردی، سەرکەوتن نییە، تاوانی جەنگە. ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە؛ ئەمە بەس نییە! دەبێت سزای لەسێدارەدان بۆ ناتانیاهۆ و سەرکردە تاوانکارییەکانی ئەم ڕژێمە دەربکرێت.
ڕاشیانگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ بەس نییە، دەبێت سزای لەسێدارەدانی دەربکرێت.
بەسیج پێش هەموو شتێک قوتابخانە و بیرۆکە و بیرکردنەوە؛ لە ڕاستیدا تۆڕێکی فیکری و ڕۆشنبیرییە.
- ئەگەر بەسیج کاری سەربازی و کۆمەڵایەتی و زانستیش بکات، سەرچاوەکەی هەمان لۆژیک و فیکرە کە بنەمای بەسیج پێکدەهێنێت. ئەو لۆژیک و بناغەیەی کە بەسیج لەسەری بنیات نراوە بریتییە لە: ئیمان و متمانە بەخۆبوون؛ یان باوەڕبوون بە خودا و باوەڕبوون بەخۆبو:. ئەم دارە ئەمڕۆ و سبەی و لە داهاتوودا هەر جۆرە بەرێک بدات، دەگەڕێتەوە بۆ ئەم دوو شتە.
لە بەشێکی تری وتەکانیاندا ڕایانگەیاند: پێویستمان بە یۆرانیۆمی 20% پیتێنراو بوو بۆ دەرمانی تیشکی، پێویستییەکی بەپەلەی وڵات بوو، بڕێکمان هەبوو، پێشتر ئامادەکرابوو، لەوابوو تەواو ببێت. دەبوو بیکڕین، لە کەێ؟ لە ئەمریکا!
زیادیاۆ کرد: ئەمریکییەکان وتیان ئێوە هەرچییەک بەرهەمی 2 و نیم لەسەدتان هەیە بەیدەنە ئێمە، ئێمەش لە بەرامبەردا 20%تان پێدەدەین. دوو سەرۆکی بەناوبانگی جیهان ئەو ڕۆژانە، کە نامەوێت ناویان بهێنم، کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێمە هەبوو، نێوەندگیرییان کرد کە ئەمە ڕوویدا، ئەم مامەڵەیە کرا. بەرپرسانی وڵاتەکەمانیش قبوڵیان کرد؛ ئەمە بۆ کۆتاییەکانی هەشتاکانە. بینرا ئەمریکییەکان فێڵبازی دەکەن، ئێمە تێگەیشتین کە ئەوان فێڵبازن. ڕاگیرا.
لە کاتێکدا پێیان وابوو ئێران بە هۆی پێویستی وڵات بە یۆرانیۆم 20%ی یۆرانیۆمەکەی ڕادەستیان دەکات، لە هەمان کاتدا پرۆفیسۆرە بەسیجیەکانمان لە ناوخۆدا 20%ی یۆرانیۆمیان بەرهەم هێنا. ئەمریکییەکان باوەڕیان نەدەکرد کە ئەمە ڕووبدات. لەم پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمدا، قورسترین بەش ئەوەیە کە بگاتە ٢٠٪. لەوێشەوە زۆر ئاسانە.
ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە بەرەی بەرخۆدانیش وتیان: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان، غەززە و فەلەستین پێچەوانەی ئەوەی کە دەیانەوێت دروستی بکەن؛ کار دەکات، واتە بەرخۆدان بەهێز دەکات و چڕتری دەکاتەوە. ئەمە یاسایەکی گشتییە، گەڕانەوەی بۆ نییە.
وتیشیان: گەنجە بە غیرەتەکانی فەلەستین و گەنجە لوبنانییە بە پەرۆشەکان دەبینن ئەگەر لە بەرەکانی شەڕدا بن مەترسی هەیە؛ ئەگەر لە مەیدانی شەڕدا نەبن، هێشتا مەترسی هەڕەشە لە لایەن دوژمنەوە هەیە. باشە بۆ ئەم گەنجە بە پەرۆشە، هیچ ڕێگەیەکی تر نییە جگە لە شەڕکردن. تۆ وای لێدەکەیت شەڕ بکات. ئەم گەمژانە بەخۆیان پەرە بە بەرەی بەرخۆدان دەدەن و چڕتری دەکەنەوە.
Your Comment