بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد چاک نووسەر و ڕەخنەگری بۆکانی کە لەم دواییەدا لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە لە ڕیزی کەسایەتییە ناودارەکانی بواری زمان و ئەدەبی کوردی لە ڕێوڕەسمی میراتی مەعنەوی ئێراندا ڕیزی لێ گیرابوو، هەمدیسان لە لایەن بەرپرسانی فەرهەنگی شاری بۆکانەوە بەسەر کرایەوە و بۆ تەمەنێک هەوڵی ماندوونەناسانە و توێژینەوە لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی ڕیزی لێ گیرا.
ئەحمەد چاک تا ئێستا ٣ کتێبی لە ژێر ناوی "شێوازناسی بەرەی یەکەمی موکریان"، "ڕۆڵی کەسایەتییەکان لە ئەفسانەی کوردیدا" و "ماکەکانی چیرۆک"(وەرگێڕان لە ڕابێرت سکۆڵز) چاپ و بڵاو کردۆتەوە.
Your Comment