AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٩:٠٧

لە لایەن هیزە کوردەکانی سووریا؛

دەستگیریی 73 ئەندامی داعش لە کەمپی ئەلهەول و هاوێری

دەستگیریی 73 ئەندامی داعش لە کەمپی ئەلهەول و هاوێری

لە پێنج ڕۆژ ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی پاوەجێ" کە بە هاوبەشی لە لایەن سەدەفە، یەپەژە و ئاسایشی کوردستانی سووریا لە کەمپی ئەلهەوڵ و هاوێریدا ئەنجام درا، تا ئێستا 73 ئەندامی داعش دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "ڕۆناهی"، لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "ئاسایشی پاوەجێ" کە لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ)، هیزەکانی سووریای دیموکراتیک(SDF) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەڕیوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای دیموکراتیک لە ئۆردووگای هەوڵ و هاوێری ئەو ئەردووگایە ئەنجام دراوە، تا ئێستا 73 ئەندامی داعش دەستگیر کراوە و تەرمی ژنێکی کوژراوە بە دەستی داعش، وێڕای چەک و چۆڵێکی زۆر دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی پاوەجێ" لە ڕۆژانی داهاتوودا هەر بەردەوام دەبێ و تا ئیستا وێڕای دەستگیریی ئەندامانی داعشی، چەندین تۆنێل و کۆمەڵێک نووسراوەی ئایدیۆلۆژی بۆ ڕاهێنانی منداڵانیش دۆزراوەتەوە.

News ID 52637

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha