AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٣٠ ١٢:١٢

مێدیاکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا:

مەرجەکانی تێلاڤیڤ بۆ ئاگربڕ لە لوبنان

مەرجەکانی تێلاڤیڤ بۆ ئاگربڕ لە لوبنان

مێدیا ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە مەرجە سەیروسەمەرەکانی تێلاڤیڤ بۆ ئاگربڕ لە لوبنان هەواڵ دەدەن؛ مەرجگەلێک کە بڕیارە لە سەفەری ئەمڕۆی نێردەی ئەمریکا لە لوبنان ، بەرپرسانی لوبنانی لێی ئاگادار بکرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیۆس لە زمانی بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو بەڵگەیەکی لەسەر مەرجەکانی بۆ ئاگربڕ لە لوبنان پێشکەش کردووە.

میدیا ئیسرائیلییەکانیش ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاند کە بە گوێرەی ئەو بەڵگە ئاوارەکانی دوولایەنەکە ئەبێ ئیزنی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان هەبێت.

هەروەها ئیسرائیلییەکان داوای دەستەبەر کردنی ئەوەیان کردووە کە دڵنیا ببنەوە کە حزبوڵڵا هێزەکانی خۆی لە داهاتوودا تەیار نەکاتەوە. هەروەها سەیرتر لە ئەوە ئازادی گەشتی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی ئاسمانی لوبنان داواکرییەکی دیکەی ئیسرائیلە.

News ID 52343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha