بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان دووهەم مستەفا تاجەدینی، وتەبێژی مانۆڕی تێکەڵی دەریایی ئایونز 2024، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەو مانۆڕە کە لە ناوچەی یەکەمی دەریایی ئەرتەشی ئێران بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند کە ئەو مانۆڕە بە بەرپرسیارێتی هێزی دەریایی ستراتیژی ئەرتەش و بەشداری هێزی دەریایی سپا، دەریاوانی فەراجا و ئیدارەی بەندەر و دەریاوانی ئێران و هەروەها وڵاتانی ڕووسیا، عومان، عەرەبستان، هیند، تایلەند، پاکستان، قەتەر و بەگالیا دەستی پێکردووە.
ناوبراو وتیشی: ئەو مانۆڕە بریتیە لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لێزانی و کاریگەی گواستنەوەی ئەزموونەکان بە داهێنانی ئێران.
وتەبێژی مانۆڕی تێکەڵی دەریایی ئایونز راشیگەیاند: دروشمی ئەو مانۆڕە "پێکەوە بۆ ئوقیانووسی هیندی ئەمن و ئیمەن" داڕێژراوە و دەیان وڵات لە نێوان ئەندامانی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی ئوقیانووسی هیند و وڵاتانی چاوەدێر تێیدا بەشدان. پەیامی ئەو مانۆڕە ئاشتی، دۆستایەتی، هاودڵی و بەشداری گشتی ڕاگەیێندراوە.
Your Comment