AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٦ ١٦:٤٧

گۆڤارێکی ئەمریکی:

هێزەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی کوردی سووریا لەهەولێر دەمێننەوە

هێزەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی  کوردی سووریا لەهەولێر دەمێننەوە

دوای رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و عێراق بۆ گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانان و کەمکردنەوەی ‌‌‌‌هێزەکانیان لە عێراق، بەشێکی هێزە ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کورستانی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری فۆرین پاڵسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەغداد و واشنتۆن رێککەوتون لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق. بەپێی رێککەوتنەکە ئەو 2500 سەربازە ئەمەریکییەی ماون لە عێراق بە دوو قۆنا‌غ تا ساڵی 2026 دەکشێنەوە.

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ئەمەریکی، بەغداد و واشنتۆن لەسەر ئەوە رێکەوتوون کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

باس لەوەشکراوە، مانەوەی ئەمەریکییەکان لە هەولێر گرنگە بۆ پاڵپشتیکردن و بەرگریکردن لە کوردستانی سووریا، چونکە ئەوان ناتوانێت بە تەنها رووبەڕووی مەترسییەکانی داعش و گرووپە توندڕەوەکانی دیکە ببێتەوە.

بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان گرنگە بۆ سەقامگری ناوچەکە و پیشاندانی پاڵشتی زیاترە بۆ هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا.

News ID 52282

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha