AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ٠٨:٥٠

مانگی سووری کوردی سووریا:

کوردی سووریا یارمەتی بۆ قوربانیانی شەڕ لە لوبنان کۆدەکاتەوە

کوردی سووریا یارمەتی بۆ قوربانیانی شەڕ لە لوبنان کۆدەکاتەوە

مانگی سووری کوردی بە هەڵکردنی دوو خێوەت لە شارەکانی حەسەکە خەریکی کۆ کردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ قوربانیانی شەڕ لە لوبنانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانگی سووری کورد بە هەڵکردنی چەندین زێوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی سووریا و بەتایبەتی شاری حەسەکە خەریکی کۆ کردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ قوربانیانی شەڕ لە لوبنانە.

دوای دەسپێکی شەڕ لە لوبنان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە کوردستانی سووریا لە لوبنان کومیتەیەکی بۆ کەسانێک کە خوازیاری چوون بۆ ناوچەی کوردستانی سووریا بوون پێک هێنا و ئەو کومیتەیە بە هاوکاری ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نەورۆز، چوونی کەسەکان لە لوبنانەوە بۆ کوردستانی سووریا ئاسان دەکاتەوە.

هاوکات لەگەڵ پێکهێنانی ئەو کومیتەیە، مانگی سووری کوردیش کەمپەینێکی بۆ کۆ کردنەوەی یارمەی بۆ ئاوارەکان لە لوبنانەوە ڕێکخستووە.

News ID 52194

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha