AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٣ ٢٠:٤٢

دەنگۆکان سەبارەت بە تەندروستی خێزانی ڕێبەری ئێران وەدرۆ خرایەوە

دەنگۆکان سەبارەت بە تەندروستی خێزانی ڕێبەری ئێران وەدرۆ خرایەوە

برای هاوسەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەندێک دەنگۆی لەسەر تەندروستی خوشکەکەی ڕەتکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن خوجەستە، برای هاوسەری ڕێبەری باڵای ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی هەینیدا، هاوڕێیان کە لە پێوەندیی خزمایەتی من لەگەڵ ڕێبەری ئاگادارن، بە نیگەرانییەوە لە بارودۆخی تەندروستی خوشکەکەم دەیانپرسی. من پێیانم وت کە ئەو دەنگۆیانە درۆن و ئەوان شوکری خودایان کرد.

خوجەستە زیادی کرد: سوپاس بۆ خوای گەورە کە تەنانەت ئەم دەنگۆ بەربڵاوەش نەیتوانی ڕێگری لە هاتنی خەڵک بۆ نوێژی هەینی نەسر بکات.

شیاوی ئاماژەیە دوێنێ شەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێکی درۆ سەبارەت بە تەندروستی هاوسەری ڕێبەری ئێران بڵاو بووەوە کە هەر رووش ڕەتکرایەوە.

News ID 52085

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha