AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣٠ ١٥:٢٨

چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" به کوردانی ئیزه‌دی شنگاڵ پێشکه‌ش کرا

چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" به کوردانی ئیزه‌دی شنگاڵ پێشکه‌ش کرا

چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی "سنجار" ده‌ستی پێکرد و به کوردانی ئیزه‌دی شنگاڵ پێشکه‌ش کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow، به ئاماده‌بوونی مامۆستا "کەرەم گەردەن زەری" Kerem Gerdenzeri سه‌رۆکی فێستیڤاڵ، خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri - "ئینا تێدژۆڤا" Inna Tedzhoeva بەرپرسیی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، سینه‌‌ماکارانی ڕووسی، ده‌رهێنه‌ران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی، سینه‌ماکارانی جۆڕجیا و کوردانی دانیشتووی ڕووسیا، به پێشکه‌ش کاریی "ستاس بیلیائیڤ" ئه‌کته‌ری ڕووسی و به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی "سنجار" Sinjar له ده‌رهێنانی خاتوو "ئانا بوفاڕۆل" Anna M. Bofarul و به ئاماده‌بوونی ئه‌م خانمه فیلمسازه ئیسپانییه، له سینه‌ما "پارک مۆسفیلم" Mosfilmovskaya له شاری مۆسکۆ له وڵاتی ڕووسیا ده‌ستی پێکرد و ئه‌م گه‌ڕه‌ی فێستیڤاڵ پێشکه‌ش به کوردانی لێقه‌وماو و زوڵم لێکراوی شنگاڵ کرا.
له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێکدا، ژماره‌یه‌ک له ده‌رهێنه‌رانی فیلمه به‌شداربووه‌کان له فێستیڤاڵ و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران و نوێنه‌رانی ‌پیشه‌ سینه‌مای ڕووسیا بەشدار بوون.

News ID 51782

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha