AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٨ ١٧:١١

ژماری نوێی قوربانیانی لوبنانی؛

١٢ شەهید و ٢ هەزار و ٨٠٠ برینداری هێرشی سایبێریی زایۆنی

١٢ شەهید و ٢ هەزار و ٨٠٠ برینداری هێرشی سایبێریی زایۆنی

وەزیری تەندروستی دەوڵەتی پێشخەری کاروباری لوبنان ڕایگەیاند کە بەپێی لێکدانەوەی نوێی ژماری قوربانیانی لوبنانی بە هۆی هێرشی سایبێریی ڕژیمی زایۆنی، ١٢ کەس شەهید و ٢ هەزار و ٨٠٠ کەسیش بریندار بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، فەراس ئەبیز لە پریس کۆنفڕانسێکدا سەبارەت بە جەنایەتی نوێی ڕژیمی زایۆنی لە لوبنان، وتی: ڕۆژی ڕابردوو (سێ‌شەممە) لە ماوەی نیو کاتژمێردا ٢ هەزار و ٨٠٠ کەس بە هۆی تەقینەوەکان براونەتە نەخۆشخانەکان.

وتیشی: ژماری شەهیدانی ئەو ڕووداوە تا ئێستا گەیشتۆتە ١٢ کەس کە ٢ کەسیان منداڵ بوون.

وەزیری تەندروستی بە ئاماژە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ٤٦٠ کەس لە برینداران تا ئێستا، جەختی کرد: لەو جەنایەتەدا تەنیا زیان بە هێزەکانی حزبوڵڵا نەگەیشتووە و ژنان و منداڵانێکی زۆریشی بەر کەوتووە.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە پێوەندیی وڵاتان لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی بۆ ناردنی یارمەتی، ڕایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەوڕۆ چوارشەممە یەکەمین کاروانی یارمەتی عێراق کە پێکهاتووە لە ٢٠ پزیشک و زیاتر لە ١٥ تۆن یارمەتی پزیشکی گەیشتە خاکی لوبنان.

News ID 51751

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha