AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٦ ١٢:٤٧

لە دیداری زانایانی سوننەی ئێران:

ڕێبەری ئێران: پرسی ئۆممەتی ئیسلامی نابێت لەبیر بکرێت

ڕێبەری ئێران: پرسی ئۆممەتی ئیسلامی نابێت لەبیر بکرێت

ڕێبەری ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایانی ئەهلی سوننە دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەسپێکی هەفتەی یەکگرتوویی ، کۆمەڵێک لە زانایان و گەورەکانی ئەهلی سوننەی ئێران چەن کاتژمێر پێش لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

ڕێبەری ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیداری کۆمەڵێک لە زانایان، پێش نوێژ و بەرپرسانی حوجرە زانستییەکانی سوننەی سەرتاسەری ئێران، پاراستنی شوناسی پڕبایەخی ئۆمەتی ئیسلامیان بە زەرووری وەسف کرد و بە جەخت لەسەر گرینگایەتی یەکگرتوویی ئیسلامی و هەوڵی نەیاران بۆ خەوشدار کردنی، وتیان: بابەتی سەرەکی ئۆمەتی ئیسلامی بە هیچ لەونێک نابێت لەبیر بکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا کە بە بۆنەی دەسپێکی هەفتەی یەکگرتوویی و ساڵڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر بەڕێوە چوو، زیادیان کرد: پرسی شوناسی ئۆمەتی ئیسلامی، پرسێکی سەرەکی و سەرتر لە نەتەوە و سنووری جوگرافیایی ، ڕاستی و شوناسی ئۆمەتی ئیسلامی ناگۆڕێت.

ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ سڕ کردنی موسڵمانان هەمبەر شەناسی ئیسلامی، زیادیان کرد: ئەوە دژی زانستە ئیسلامییەکانە کە موسڵمانێک ڕەنج و ئازارەکانی موسڵمانێکی دیکە لە غەززە یان شوێنێکی دیکە نەبینێت.
ڕێبەری ئێران ، زانایانی ئەهلی سوننەی بە پشت بەستن بە شوناسی ئیسلامی و ئۆمەت یئیسلامی بانگهێشت کرد و بە ئاماژە بە داڕشتن و چالاکیی نەیاران بۆ پەرەپێدان بە کێشە ئایینیەکان لە جیهانی ئیسلام و بەتایبەتی لە ئێران، وتیان: ئەوان بە بەکارهێنانی ئامیری ، هزری، بانگەشەیی و ئابووری بەدوای جودا کردنەوەی شیعە و سوننە لە ئێران و هەموو ناوچە ئیسلامیەکانن و بە هەوڵێک وەکوو هاندانی لایەنەکان بە خراپە وتن و ڕکابەری خەریکن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێگاچارەی ئەو پیلانانەی پشت بەستن بە یەکگرتوویی وەسف کرد و جەختیان کرد: پرسی یەکگرتوویی نەک هەر تاکتیکێک بەڵکوو بنەمایەکی قورئانییە.

ڕێبەری ئیران بە دەربڕینی داخ بۆ هەندێک هەوڵی بە ئەنقەست و نائەنقەست بۆ خەوشدار کردنی یەکگرتوویی شیعە و سوننە وتیان: ئاڵبەت سەرەڕای هەموو پیلانەکان، کۆمەڵگای ئەهلی سوننەی ئێمە بە شێوەی جیدی بەرەوڕووی ئەو پیلانە دوژمنانە وەستاوەتەوە کە بەڵگەکەشی 15 هەزار شەهیدی ئەهلی سوننە لە شەڕی ئێران و عێڕاق و کاتەکانی دیکەیە.

ناوبراو تەنیا ڕێگای گەییشتن بە ئامانجی گرینگی سەربڵندی ئۆمەتی ئیسلامیی یەکگرتوویی وەسف کرد و وتی: ئەمڕۆ یەکێک لە پرسە سەرەکی و گرینگەکان پاڵپشتی لە غەززە و فەلەستینە و ئەگەر کەسێک لێی لابدات، بەدڵنیاییەوە لە لای خودا پرسیاری لێدەکرێت.

لە ئەو دیدارەدا مەولەوی عەبدولڕەحمان چابەەهاری لە زانایانی سیستان و بەلووچستان، مەولەوی عەبدولڕەحین خەتیبی لە زانایانی ئەهلی سوننەی هورموزگان و پێش نوێژی قشم و مامۆستا عەبدولسەلام ئیمامی لە زانایانی ئەهلی سوننەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و پێش نوێژی مەهاباد، بە دەسخۆشی لە ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕێبەری ئێران و پاڵپشتیان لە کۆمەڵگای ئەهلی سوننە ،ە لسەر تۆکمە کردنەوەی بەستێن بۆ یەکگرتوویی و بەکارهێنانی دەفرایەتی خۆجەیی بەتایبەتی لە ناوچە سوننەنشینەکان بۆ پێشکەوتنی وڵات جەختیان کرد و ئەو بابەتەیان زەرووری بۆ بەرەنگار بوونەوەی لایەنی تەکفیری و توندڕەوی وەسف کرد.

News ID 51712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha