AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٥ ٠٧:١٦

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

گێرانەوەی هالیوودیی زایۆنییەکان لە هێرش بۆ سەر سووریا/ تلاڤیڤ بەدوای چییەوەیە؟

گێرانەوەی هالیوودیی زایۆنییەکان لە هێرش بۆ سەر سووریا/ تلاڤیڤ بەدوای چییەوەیە؟

یەک لە ئامانجەکانی پڕۆپاگاندای ئەرتەشی ئیسرائیل دەنگۆ سازدان و درۆدانە و بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی ئەو پیلانە پێویستە میدیا ڕاستبێژەکان گێڕانەوەی دروست ئاراستە بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی پێنج‌شەممە میدیا عەرەبییەکان بە گێڕانەوە لە هێز دژبەری سووریا ئیدعایان کرد کە ٨ی سێپتامبێر لە میانەی هێرشی بێ‌وێنەی ئەرتەشی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق، حەمس و حەما، زایۆنییەکان توانیویانە دزە بکەنە ناو بنکەی چەکەمەنیی مەسیاف و پاش دزینی بەڵگە و جیهازاتی ئەو، ئەو بنکەیان لەناو بردووە.

ڕۆژی یەکشەممە میدیا خۆجێیەکان ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشە بۆ سەر ناوەندێکی توێژینەوەی زانستیی سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریا بووە، بەڵام ئێستا دژبەرانی سووری هاوڕێ لەگەڵ میدیا زایۆنییەکان لە تەپڵی گێڕانەوەیەکی نوێ و نائاسایی دەدەن و دەڵێن سیستەمگەلی پەدافەندیی سووریا نەیانتوانیوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکی پێوەندی پووچەڵ بکەنەوە.

بەڕاپۆرتی "ئاکسیوس" ئەو هێرشە لە لایەن هێزە تایبەتییەکانی "شلداق"ی سەر بە هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە و بەر لە هێرش، تلاڤیڤ سەبارەت بەو دەستدرێژییە نایاساییە زانیاری بە کۆشکی سپی داوە و ئیزنی ئەوانی وەرگرتووە.

هەندێك لە شرۆڤەکاران لەو باوەڕەن کە بەپێی پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی لە "بەرەی باکوور"، ئەم هەڵمەتانەی ئیسرائیل لە سووریا بە مەبەستی داخستن یان کاریگەری‌دانان لە سەر زنجیرەی گواستنەوەی چەک لە لوبنانەوە ئەنجام دراوە.

گێڕانەوەی هالیوودیی زایۆنییەکان لە ڕووداوەکە

سەرچاوەکانی ئەولا دەڵێن کە بەر لەو هێرشە، ئەرتەشی زایۆنی زیانی جیدی گەیاندبووە بە سیستەمگەلی پەدافەندیی پارێزگای حەما و بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئیسرائیل لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا جیهازاتی پێشکەوتەی مۆدێڕنی وەک ڕادارە چینییەکانی "JYL-۱" و "OSS"ی سەرەڕای ڕاداری "P-۱۸"ی لەناو بردووە.

لە هێرشی ئەم دواییەدا و بە هۆی لەناوچوونی ڕاداری "JYL-۱" لە ناوچەی جەبەول‌ئەربەعین لە هاوێری حەما، توانستی پێزانین لە مەودای ٣٥٠ کیلۆمەتری بۆ ڕۆماڵدانی بەشێکی زۆری خاکی سووریا لە کیس چوو و هەروەها لەناوچوونی ڕاداری "P-۱۸"ی توانستی پێزانین بە دزەکردنی ئاسمانیی لە هێزەکانی سووریا زەوت کرد.

لەمناوە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە لە خاکی تورکیادایە، لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کرد کە ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی لێکدراوی، وێڕای دۆزینەوە و ناسینی بنکەی بەرهەم‌هێنانی مووشەلگەلی بالیستیک- درۆنی، ئەو بنکەیەی لەناو بردووە.

ڕۆژنامەی عێبریی "یەدیعوت ئاحارۆنوت" بەگێڕانەوە لەو سەرچاوەیە، راپۆرتی دا کە هێزی ئاسمانی تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەدا، دزەی کردۆتە دامەزراوەیەکی بەرهەم‌هێنانی مووسەکی ئێران لە مەسیافی سووریا و ئەو دامەزراوە سەر بە سوپای پاسداران و بەشێک لە زنجیرەی دابین‌کاریی چەک و چۆڵی بەرەی بەرخۆدانی لوبنان و سووریا بووە.

بە گوێرەی ئەو پاگەندەیە، هێرشەکە سەرەتا لە ئاسمانەوە دەستی پێکردووە و پاش لەناوچوونی وێستگەی کارەبا و ماشینە ئەمنییەکانی سووریا، هێزەکانی ئیسرائیل بە ئۆپەراسیۆنی هێلی‌بۆڕنیان دابەزیونەتە ئەو شوێنە و بۆ پێشگری لە گەیشتنی هێزەکانی سووری، جادەی جەمسەری دامەزاروەکەیان بە هێرشی ئاسمانی و درۆنی داخستووە.

هەڵبەت هەندێک سەرچاوە لەو باوەڕەن کە ڕیوایەتێکی لەو جۆرە هەر لە بنەڕەتەوە درۆیە و ئەو هێزانەی ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ تلاڤیڤ ڕاپەڕاندووە، هیزی خۆفرۆشی سووری بوونە کە لە لایەن کۆپتەرەکانی ئیسرائیلییەوە بۆ هەڵاتن لەو شوێنە پاڵپشتی کراون. بەڵام بەوەشەوە ئیدعا دەکرێت کە لەو هیرشەدا بەڵگە و جیهازاتێکی زۆر گرنگ هەڵگیراوە و لە درێژەدا شوێنەکە تەقێندراوەتەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ١٦ کەس شەهید بوونە.

بەڵام بەشی سەرنچ‌ڕاکێشی ئەو ڕاپۆرتە دزین و ڕفاندنی ٢ تا ٤ هێزی ئێرانی بووە کە هەر خێرا لە لایەن سەرچاوە عێبرییەکانەوە ڕەت کرایەوە.

گێرانەوەی هالیوودیی زایۆنییەکان لە هێرش بۆ سەر سووریا/ تلاڤیڤ بەدوای چییەوەیە؟

مەسیاف چییە و لە کوێیە؟

بە گوێرەی "تایمزی ئیسرائیل" ناوچەی مەسیاف لە ٢٠٠ کیلۆمەتریی باکووری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی و هاوکات لە ٣٠ کیلۆمەتریی هێڵی کەنارە ڕۆژئاواییەکاندا هەڵکەوتووە و ئەو ناوەندەی زایۆنییەکان پاگەندەی هێرشکردنە سەری دەکەن، لە ٦ کیلۆمەتریی مەسیاف و لە ڕۆژئاوای حەمایە و بەوتەی ئەوان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە زنجیرەی چەکەمەنیی بەرخۆدان و هاوکات بە هۆی بوونی پۆشەنی دارستانی و کوێستانی لە "زاویە" و لە نزیکیی "وادیولعیون"، ئەو ناوچەیە شوێنێکی لەبارە بۆ چێکرانی دامەزراوەی ژێرزەوینی لەپێناو بەرهەم‌هێنانی مووشەک یان چەکەمەنی سەربازی.

زایۆنییەکان پاگەندەی ئەوەش دەکەن کە بۆ ٥ ساڵ دەچێت کە ئەوان ئەو شوێنەیان لە ژێر چاوەدێرییە و لەو هاندە سەرەڕای دامەزراوەی باس‌ کراو، ناوەندێکی توێژینەوەشی لێیە کە تێیدا پسپۆرانی ئێرانی خەریکی دروست‌کردنی مووشەکگەلی خاڵ‌پێکی زەوی بۆ زەوین، بۆ ئەوەی بەرەی بەرخۆدان بتوانن بە کەمترین ڕیسک، مووشەکە دروست‌کراوەکان بگوێزنەوە بۆ لوبنان

پاگەندەیەکی لە بنەڕەتەوە درۆ!

تەنیا چەند کاتژمێر پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە، سەرچاوەگەلی ئەمنیی لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مێهر، ڕایانگەیاند کە هیچ راوێژکار و ئەندازیارێکی ئێرانی لەو شوێنە نەبووە و دەنگۆی ڕفاندنی دوو یان چوار کەسی ئێرانی لەو ناوچەیە لە بنەڕەتەوە درۆیە و ئەم "هەواڵە درۆیینە" بە ئامانجی "ئۆپەراسیۆنێکی ڕەوانی" لە دژی یەکەی راوێژکاریی ئێران لە سووریا و سینگاڵدان بە تاران ئەنجام دراوە.

هاوکات باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا لە هەژماری عەرەبیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" وێڕای ڕەت‌کردنەوەی پاگەندەکان، نووسی کە لە ماوەی بۆردومانی ناوەندی مەسیافی سووریا هیچ ڕاوێژکارێکی ئێرانی زیانی پێ نەگەیشتووە.

گێرانەوەی هالیوودیی زایۆنییەکان لە هێرش بۆ سەر سووریا/ تلاڤیڤ بەدوای چییەوەیە؟

هێندەی نەبرد کە هەژماری سەربازی-ئەمنیی "OSINTdefender" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" بە گێڕانەوە لەبەرپرسێکی باڵای زایۆنی دەنگۆکان سەبارەت بە ڕفاندن(یان شەهیدبوون)ی راوێژکارانی ئێرانیی لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ سەر مەسیاف لە ڕۆژئاوای سووریای بە هەڵە زانی و ڕایگەیاند کە بەر لەو هێرشە ئاسمانییە هیچ هیزێکی ئێرانی لەو ناوچەیە نەبینراوە.

گێرانەوەی هالیوودیی زایۆنییەکان لە هێرش بۆ سەر سووریا/ تلاڤیڤ بەدوای چییەوەیە؟

تلاڤیڤ بەدوای چییەوەیە

ئەوی لەم هەواڵ و مانشێتانە دەردەکەوێت ئەوەیە کە ڕژیمی زایۆنی دەیەویست بە کەڵک‌ئاوەژوویی لەو ئۆپەراسیۆنە پاگەندەی نوێ سەبارەت بە ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا هەڵبەستێت و ئەمە نیشان دەدا کە لە ئەنجامی تەشەنەی گوشاری ڕای گشتیی ئیسرائیل و هەروەها پەرەسەندنی دانوستانە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتایی‌هێنان بە شەڕی غەزە، بنیامین نەتانیاهۆ دەیەوێ وەک ١١ مانگی ڕابردوو، دەست بداتە قومار و پەرە بدات بە ئاستی ناکۆکییەکان لە سنووری لوبنان و گوڵانی داگیرکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپرسینەوەی کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل، نزیکەی لەسەدا ٧١ی زایۆنییەکان پاڵپشتی دەکەن لە ئایدیای هێرشی سەربازی بۆ سەر لوبنان و هاوکات لەسەدا ٤٥ی لەو باوەڕەن لە نەتانیاهۆ بە هۆی گوشارەکانی بایدن پیلانی هێرش بۆ سەر لوبنانی وەدوا خستووە.

کەواتە ئەگەر پلانی بەرین‌کردنەوەی گۆڕەپانی شەڕ بەرەو لوبنان جیدی بێت، ئەوا زایۆنییەکان دەیانەوەی بە بەرین‌کردنەوەی شەڕ بەرەو باشووری سووریا و هێڵی سنووری، پێش بە گواستنەوەی یارمەتییە سەربازی-لوجێستیکییەکان بۆ حیزبوڵڵا بگرن و بە وتەی خۆیان، هەڵەی شەڕی ٣٣ ڕۆژە دووپات نەکەنەوە.

بە واتایەکی تر پێدەچی لە ڕۆژانی داهاتوودا شایەدی پەرەسەندنی بەرچاوی هێرشی ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر یەکە ڕاوێژکارییەکان، کارخانەکانی بەرهەم‌هێنانی چەک و چۆڵ و هومارەکانی سەر بە بەرخۆدان لە خاکی سووریا بین و لەو ڕووەوە پێویستە ئەندامانی بەرەی بەرخۆدان لە سووریادا زیاتر لە جاران هەمبەر بە پاراستنی بنکە و دامەزراوەکانیان هوشیار بن.

هاوکات بە ئاوڕدانەوە لە ڕۆڵی گرنگی دیمەشق لە کردنەوەی گۆڕەپانێک بۆ پاڵپشتی لە شەڕی غەزە و ئۆپەراسیۆنی گرووپگەلی بەرخۆدان لە دژی ئیسرائیل، پێویستە بۆ بەرزاندنی ماشینی پرۆپاگاندا و دەنگۆسازی ئەرتەشی ئیسرائیل، میدیاگەلی بەرخۆدان لە پێناو بڵاوکردنەوەی هەواڵی دروست و پشتڕاستکراوە بە سەرچاوەی ڕاستەقینەوە هەوڵ بدەن.

News ID 51681

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha