AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٣ ٠٦:٢٧

دادستێنی سیستان و بەلووچستان:

وردەکاری نوێ لە ڕووداوی تیرۆریستی باشووری ئێران/ جەیشولزوڵم لە ئەستۆی گرت

وردەکاری نوێ لە ڕووداوی تیرۆریستی باشووری ئێران/ جەیشولزوڵم لە ئەستۆی گرت

دادستانی ناوەندیی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، تۆمارکردنی دۆسیەیەکی دادوەری لەسەر ڕووداوە تیرۆریستییەکەی میرجاوەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهدی شەمسەبادی، دادستانی ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران ڕوونی کردەوە: گ ئێوارەی پێنجشەممە، لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری میرجاوە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر پاسەوانانی سنوور کە لە کاتی پڕکردنەوەی گازی ئۆتۆمبێل لەو بەنزینخانەیەدا بوون و تەقەیان لێکرا.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا: بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدان، لەم ڕووداوە تیرۆریستییەدا، سێ ئەندامی پاسەوانی سنوور (دوو سەرباز و کادرێک) شەهید بوون و هاووڵاتییەکی سڤیل کە لە شوێنەکە ئامادە بوو بریندار بوو.

وتیشی: گرووپی تیرۆریستی جەیشولزولم ئەم کردەوە تیرۆریستیەی لە ئەستۆ گرتوە.

News ID 51658

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha