AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٦ ١٩:٤٠

سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا و تورکیا؛

کوردی سووریا: هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەین

کوردی سووریا: هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەین

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری عنب بەلەدی، ئیدارەی خۆسەری کوردی سەرەڕای دژایەتی ئەمریکا و تورکیا، بەدوای دروست کردنی بەستێنی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا کە بڕیار بوو لە ساڵی 2023 بەڕێوە بچێت تا ئێستا دوو جار دوا خراوە و هێشتا ڕێکەوتێکی نوێی بۆ دیاری نەکراوە. تورکیا کە نیگەرانە لە دەسەڵاتی ئیدارەت خۆسەر، لە ئەو ماوەیەدا بە چڕی ئەو ناوچەیەی بوردمان کردووە.

ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی سەرەکی کوردی سووریاش چەندین جار هۆشداریی داوە ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئەو ناوچە نییە، ئەو دژایەتی و هێرشانە بووە هۆی ئەوەی کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی لە ئەو ناوچە هەڵبوەشێتەوە، سەرەڕای ئەوە گۆڤاری عنب بەلەدی کە گۆڕانکارییەکانی سووریا چاودێری دەکات لە ئامادەبوونی ئیدارەی خۆسەر بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان هەواڵی داوە بەڵام کاتەکەی دیاری نەکردووە.

News ID 51560

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha