AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٣ ٠٩:٠٣

بڵاوبوونەوەی چەند وێنە هەرا دەنێتەوە؛

تورکیا لە سووریاوە داعش دەگوازێتەوە بۆ زاپ و مەتینا بۆ شەڕ دژی پەکەکە

تورکیا لە سووریاوە داعش دەگوازێتەوە بۆ زاپ و مەتینا بۆ شەڕ دژی پەکەکە

مێدیاکانی کوردستانی تورکیا وێنەگەلێکیان لە گرووپێکی میلیشیا کە تورکیا لە سووریاوە گواستوویەتەوە بۆ زاپ بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپگەلێکی میلیشیا کە لەلایەن تورکیاوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە هەرێمی کوردستان و هەروەها بۆ ئامێدی، لە مێدیاکانی کوردستانی تورکیا دەنگی زۆری داوەتەوە. چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لەم دواییەدا ڕاپۆرتی دابوو کە تورکیا زیاتر لە 550 گرووپی میلیشیای بۆ شەڕ گواستووەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان. دەوترێت کە لە نێوان ئەو گرووپەدا، کەسانێک هەن کە پێشتر لە ڕیزی تیرۆریستانی داعش بوون.

ئەو وێنەگەلە لەلایەن هەواڵنێرێکی خەڵکی هەرێم بە ناوی هونەر ئەحمەدەوە گیراوە و ڕایگەیاندووە ئەو کەسانە گواستراونەتەوە کە لەگەڵ پەکەکە شەڕ بکەن.

هەروەها هونەر ئەحمەد لەگەڵ خەڵکی خۆجەیی ئەو ناوچە گفتوگۆی کردووە و خەڵک دەڵێن کە ئەو کەسە چەکدارانە بە زمانی عەرەبی لەگەڵمان قسەیان کردووە. هەروەها ناوبراو وتیشی کە زۆربەی خەڵکی خۆجەیی بەهۆی ترس لە پارتی لە قسە کردن لەبەر کامێراوە خۆیان بواردووە.

News ID 51510

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha