AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٣ ٠٧:٢١

بەشی تایبەتی لە نەخۆشخانەی بێعسەت هەیە؛

نشتەرگەری هەستیاری چاندنی مۆخی ئێسقان لە سنە ئەنجام دەدرێت/ نەخۆشی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

نشتەرگەری هەستیاری چاندنی مۆخی ئێسقان لە سنە ئەنجام دەدرێت/ نەخۆشی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

سەرۆکی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە وتی: لە ناوەندی دەرمانی بێعسەتی سنە جۆرەکانی چاندنی مۆخی ئێسقان ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەتائوڵڵا حەیدەری ڕایگەیاند: ناوەندی پەروەردەیی دەرمانی بێعسەتی سنە بەستێنی جۆرەکانی چاندنی مۆخی ئێسقانی هەیە و تا ئێستا 17 نەشتەرگەری پێوەند دانی سەرکەوتووی تێدا ئەنجام دراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ناوەندە یەکساڵە کە چالاکی خۆی دەست پێکردووە و بە دەفرایەتی 6 قەرەوێڵەە بە یارمەتی خێرخوازەکانی توندروستی و زانکۆی پزشکی کراوەتەوە.

ناوبرو بە ئاماژە بە بەشی ناوەندی لکاندنی مۆخی ئێسقانی بێعسەتی سنە ڕایگەیاند: 6 ژووری ئیزۆلەی ستاندارد، ژووری پەرستاری، ژووری کار، ژوولی خانە و ئامادەکاری بەرهەمە خوێنییەکانی تێدا کراوەتەوە.

حەیدەری بە وتنی ئەوەی کە تا ئێستا 17 نەشتەرگەری پێوەنددانی مۆخی ئێسقان لە ئەو ناوەندە پەروەردەیی و دەرمانیە ئەنجام دراوە، وتی: لە ئەو ژمارەیە یازدە حاڵەتی ئوتولوگ، پێنج حاڵەتی پێوەنددانی ئالوژنیک و یەک حاڵەتی هاپلۆ بووە.

ناوبراو وتیشی: ئەو هەلە کە ڕەخساوە دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی گەشتیاری تەندروستی و وەرگرتنی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان و دیکەی وڵاتانی دراوسێ کوردستان لە ڕۆژاوای ئێران.

News ID 51502

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha