AP ١٤٠٣ خەرمانان ١١ ٠٨:٥٦

ڕاوێژکارێکی ترامپ دەریخست؛

ئەردۆغان، ترامپی بۆ هاوکاری نەکردنی کوردی سووریا فریو دا

ئەردۆغان، ترامپی بۆ هاوکاری نەکردنی کوردی سووریا فریو دا

ژێنراڵ هێربێرت مەک ماستر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کاتی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ دەڵێت ، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەو کاتەدا زۆر هەوڵی دا بۆ فریودانی ترامپ و ڕازی کردنی بۆ پڕچەک نەکردنی کوردەکان لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژێنراڵ هێربێرت مەک ماستر، ڕاوێژکاری نەتەوەیی پێشووی ئەمریکا لە کاتی سەرۆک کۆماری ترامپ، لە کتێبی نوێی خۆیدا لەژێرناوی " لە شەڕ لەگەڵ خۆمان" ئاماژەی داوەتە سەر بابەتی پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردی سووریا و تووڕەیی ئەردۆغان لە ئەو پرسە .

مەک ماستەر لە کتێبەکەیدا وتوویە ئەردۆغان هەوڵی دەدا یاری بە ترامپ بکات. ئەو چەندین جار داوای لە ترامپ کردبوو پارەی ئەمریکا بۆ کوردی سووری خەرج نەکات و بە فیڕۆی نەدات.
هەروەها نووسیویە کە ئەردۆغان ، گوشاری دەخستە سەر ترامپ تا هێزەکانی لە کوردستانی سووریا بکشێتەوە تا بەم شێوەیە سوپای تورکیا بە ئاسانی لەگەڵ کوردەکان بە شەڕدا بێن.
هەروەها لە ئە کتێبەدا هاتووە کە ئەردۆغان لە ڕێکەوتی ٢٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە ترامپ وتووە کە داعش شکستی هێناوە و ئیدی پاساوێک نیە بۆ ناردنی چەک بۆ کوردەکان.
مەک مەستر هەروەها هێناویە کە ترامپ دەیزانی ئەوەی کە دەیبیسێت درۆیە بەڵام ئەردۆغان باش دەیزانی کە چۆن یاری بکات لەگەڵ ڕقی ترامپ لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
News ID 51481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha