AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٠ ١٨:٥٦

ڕۆژنامە عەرەبییەکان؛

ئێران و حیزبوڵڵا پیلانی نەتانیاهۆ پووچەڵ دەکەنەوە

ئێران و حیزبوڵڵا پیلانی نەتانیاهۆ پووچەڵ دەکەنەوە

هەوڵی ئێران و حیزبوڵڵا بۆ پێشگیری لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەیی و هاوکێشەی هەردی سووتاوە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، تەوەری سەرەکیی خوێندنەوەی ڕۆژنامە ناسراوەکانی جیهانی عەرەبە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە کاتێکدا هەلومەرجی دڵتەزێنی کەرتی غەزە و جنایەتی ڕۆژانەی ڕژیمی زایۆنی لەو ناوچەدا درێژەی هەیە، ڕژیمی زایۆنی بە چەند هۆوە هێرشی کردۆتە سەر کەرتی ڕۆژئاوایی. لەمناوە ئێران و حیزبوڵڵا هەوڵ دەدەن پێش بە هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی بەربڵاو بگرن.

ئێران و حیزبوڵڵا پیلانی نەتانیاهۆ پووچەڵ دەکەنەوە

ڕۆژنامەی "رای الیوم" لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئێمە شایەدی پاش‌لەرزەی لێدوانی بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە هێرشە نائاساییەکان لە دژی کەرتی ڕۆژئاوایین. ئەم هێرشانە بە سێ هۆوە ئەنجام دەدرێن: یەکەم، هەوڵی نەتانیاهۆ بۆ مانەوە لە دەسەڵات و درێژەدان بە قەیرانی ئێستاکەی ڕژمی زایۆنی؛ دووەم، گۆڕانکارییەکان لە کەرتی غەزە و وەدی‌نەهاتنی بەڵینەکانی نەتانیاهۆ بۆ لەناوبردنی یەکجاریی حەماس و گەڕاندەنەوەی یەخسیرانی زایۆنی؛ و سێهەم، کاردانەوەی ئەم دواییەی حیزبوڵڵا کە بووە هۆی ئەوەی تەلاویڤ بیر لە هێرش‌کردنە سەر لوبنان بکاتەوە. لە سای ئەم گۆڕانکارییانە، هێرش بۆ سەر کەورتی ڕۆژئاوایی بۆ نەتانیاهۆ و مانەوە لە دەسەڵاتدا کەم‌تێچووتر دەنوێنێت. لای کەس شاراوە نییە کە ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان هەموو هەوڵی خۆیان بۆ پێشگری لە هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ لە ناوچە لە دژی ڕژیمی زایۆنی دەخەنە گەڕ، بۆوەی ئامانجەکانی نەتانیاهۆ بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێکی ناوچەیی پووچەڵ بکەنەوە.

ئێران و حیزبوڵڵا پیلانی نەتانیاهۆ پووچەڵ دەکەنەوە

ڕۆژنامەی "القدس العربی"ـیش لە ڕپۆرتێک سەبارەت بە میدیا عەرەبییەکان نووسی: تاوتوێ‌کردنی میدیاگەلی عەرەبی نیشان دەدا کە ئەو میدیایانە لە هەندێک وڵاتی عەرەبیی پەراوێزی کەنداوی فارس، بەهایەکی زۆر بە گۆڕانکارییەکانی کەرەتی غەزە نادەن؛ بۆ وێنە ڕۆژنامەکانی ئێمارات، ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕژیمی زایۆنی لە کەرتی غەزە ڕۆماڵ دەدەن و مانشێتی "کوژرانی ٢٥٠ هێزی فەلەستینی" لێ دەدەن! ئەم هەواڵە لە نێوان سەدان هەواڵی پەیوەست بە کەرتی غەزە و جەنایەتی تەلاویڤ لەو کەرتەدا هەڵبژاردراوە. ڕۆژنامەکانی بەحرەین‌ـیش زۆرتر بەها بە هەواڵی زەماوەندی شازادەیەکی نۆروێژی دەدەن تا کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان لە غەزەدا. ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاگەلی نزیک لە حیزبوڵڵا و بەرخۆدانی لوبنان زیاتر لە میدیاکانی تر بەها بەو بابەتە دەدەن. میدیاکانی سعوودیش ئەگەرچی زیاتر لە میدیاکانی تر بەستێنی کەنداوی فارس ڕەخنە لە تەلاویڤ دەگرن، بەڵام یەکێک لە میدیا ناسراوەکانی ئەو وڵاتە مانشێتی "بایدێن: حەماس ئاستەنگی سەرەکیی ئاگربڕە" هەڵدەبژێرێت.

ئێران و حیزبوڵڵا پیلانی نەتانیاهۆ پووچەڵ دەکەنەوە

ڕۆژنامەی "الاخبار" بەڵام تەرکیزی دەخاتە سەر حیزبوڵڵا و دەنووسێت: ١١ مانگ لە بڕیاری حیزبوڵڵا بۆ هەنگاونانە شەڕێکی تاقەت‌پڕووکێن لە دژی تەلاویڤ بۆ پاڵپشتی لە غەزە تێدەپەڕێت. ئەوانەی هەڕەشەی گەڕاندنەوەی لوبنان بۆ بەر لە مێژوو دەکەن، ئێستا بەرەوڕووی نووسینگە و کۆمپانیا و کارگەی تۆزلێ‌نیشتوو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانن، چونکە هەر جۆرە چالاکییەکی بازرگانی و بەرهەم‌هێنەرانە لە ناوچە باکوورییەکان وەستاوە. کشتوکاڵ لەو ناوچانەدا لەناو چووە و ٨٠ ملیۆن دۆلار سەرمایەدانەری لە ناوچەگی پیشەسازی و توێژینەوەیی فەوتاوە. بەمجۆرە بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان هاوكێشەی "هەردی سووتاوە"ی بە سەر ڕەژیمی زایۆنیدا سەپاندووە.

ئێران و حیزبوڵڵا پیلانی نەتانیاهۆ پووچەڵ دەکەنەوە

ڕۆژنامەی "الثورە"ی سووریا سەبارەت بە هەڵاتن لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان نووسی: لەم خولی دواییەدا لە سای شەڕی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی لە دژی کەرتی غەزە، شایەدی پەرەسەندنی هەڵاتنی شارۆچکەنشینان لەو ناوچەیەین. هەر ئەم پرسە بە بەراورد لەگەڵ خۆڕاگری و بەرخۆدانی دانیشتووانی کەرتی غەزە سەرەڕای هێرشگەلی ڕۆژانەی تۆپخانە و فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی، بە واتای سەرکەوتنی خاوەنانی سەرەکیی ئەو زێدەیە. بەپێی توێژینەوەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕێژەی کۆچبەری لەو ناوچانە لەسەدا ١٠٠ زیادی کردووە.

ئێران و حیزبوڵڵا پیلانی نەتانیاهۆ پووچەڵ دەکەنەوە

ڕۆژنامەی یەمەنیی "المسیرە"ش سەبارەت بە عەرەبستان نووسی: ئەم وڵاتە لە بوارێکی هەڵەدا پێشکەوتن ئەزموون دەکات. ڕیاز لای وایە مۆدێڕنیتە لە بەڕێوەبردنی جەژنگەلی شەیتانی هالۆڤین و فێستیڤاڵی جوانترین سەگەکان دایە. کردنەوەی باو و هێنانی گۆرانیبێژان و سەماکاران لە سەرتاسەری جیهان بۆ پەرەدان بە قومار لەو بار و مەیخانانە، یەکێکی تر لە شێوازەکانی عەرەبستان بۆ هەنگاونانە مۆدێرنیتەیە. هاووڵاتیانی سعوودی هەست دەکەن پاش بەدەسەڵات گەیشتنی تورکی ئالی شێخ وەک سەرۆکی کۆمیتەی سەرگەرمییەکان، چیتر لەو وڵاتەدا هیچ بەهایەکی مرۆیی و ئەخلاقی بەدی ناکرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕەوانەی ئاسمان کردنی هەیڤ‌ئاساکان و بەرهەم‌هێنانی ئۆتۆمبیل، کەرەسەی ناوماڵ و پێشکەوتنی پیشەسازیی جۆراوجۆر هێمای پێشکەوتی وڵاتێکن، نەک وەک عەرەبستان کە وڵاتی ڕادەستی کۆمپانیا بیانییەکان کردبێت.

ئێران و حیزبوڵڵا پیلانی نەتانیاهۆ پووچەڵ دەکەنەوە

News ID 51477

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha