بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow، ٣٨ به‌رهه‌م پێکهاتوو له دوو به‌شی پێشبڕکێی له‌وانه؛ له به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه بڵینده‌کان"، ٧ فیلمی سینه‌مایی و ٨ به‌ڵگه‌فیلمی بڵیند و هه‌روه‌ها له به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه‌کان"، ١٤ کورته فیلمی چیرۆکی و ٩ به‌ڵگه‌فیلمی کورت، بۆ به‌شداریی له به‌شی کۆتایی ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌ستنیشان کراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی کریستاڵی "هەتاوی زێڕین"ی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه له‌گه‌ڵ یه‌کتریی ڕکابه‌ریی ده‌که‌ن.
خەڵاتی "هەتاوی زێڕین" ستایلێکی کریستاڵ، به هێمای هەتاوی زێڕینه و ئه‌م خەڵاته گرینگه له پێنج به‌شدا، له‌وانه؛ باشترین فیلمی بڵیندی سینەمایی، باشترین بەڵگەفیلمی بڵیند، باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی، باشترین بەڵگەفیلمی کورت و هەروەها خەڵاتی "هاوبه‌شی له سینه‌مای کوردی"دا به براوه‌کان پێشکەش دەکرێت.
بەرپرسانی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: "ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"، به شێوه‌ی گشتیی ته‌رکیزی خستۆته سه‌ر وتووێژیی نێوان که‌لتووری و هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
ئه‌م فێستیڤاڵه له درێژه‌ی نه‌ریتی ساڵانی ڕابردوو، به ناونیشانی به‌شێک له ئاڵووگۆڕیی فه‌رهه‌نگی، دیسانه‌وه فیلمسازان و لایه‌نگرانی سینه‌ما له سه‌رتاسه‌ری جیهان له یه‌کتریی کۆده‌کاته‌وه تاکوو پێکه‌وه شاکاره ڕاسته‌قینه‌کانی سینه‌مای کوردی پێشکه‌ش بکه‌ن.
جوگڕافیای به‌شدار‌بووان زۆر جۆراوجۆرن، به‌رنامه‌کانی فێستیڤاڵ، فیلمه‌کان له ١٢ ولاتی جیهان، له‌وانه؛ فه‌ڕه‌نسا، عێراق، تورکیا، ئێران، سووریا، هۆڵه‌ندا، به‌لژیکا، دانیماڕک، هه‌رێمی کوردستان و ... له خۆده‌گرێت.
Your Comment