بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پاگەندەی ناوەندە هەواڵگری و سایبرییەکانی ئەمریکا لەسەر دەستێوەردانی تاران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 2024 ی ئەمریکا وتی: ئاوەها پاگەندەیەک بێ بنەمایە. هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش ڕامانگەیاندووە، ئێران هیچ ئامانج و ئەنگێزەیەکی بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نییە.
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئەگەر ئەمریکا لە ئەو پاگەندەیە ڕاستگۆ بێت، بەڵگەکانی خۆی بخاتە بەردەستی ئێمە تا وەڵامی ئێمە وەربگرێت.
Your Comment