به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ک مانگ له وه‌رگێڕانی ڕۆمانی ناوداری "قرموقاڵی کات" له نووسینی جولیان بارنز، ئه‌م ڕۆمانه به چاپی سێهه‌م و چواره‌م گه‌یشت و دوێنه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاڤگه‌ی چشمه له تاران وتی: ئێسته چاپی چواره‌می کتێبه ته‌واو بووه و به زووی چاپی پێنجمی ئه‌م ڕۆمانه‌که ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب ده‌که‌ین.
ڕوزبه ڕه‌حیمی له‌مباره‌وه به ئاژانسی مێهری وت: ئێمه له بڵاڤگه‌ی چشمه جاری وا هه‌یه که ده‌توانین پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین که فڵان کتێب ده‌توانێت له چه‌ند مانگدا فرۆشی باشی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین چاپی لێ ئاماده ده‌که‌ین و ئێسته "قرموقاڵی کات" ته‌واو بووه و ده‌بێت چاپی پێنجه‌می ئه‌م ڕۆمانه پڕفرۆشه ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب بکه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ڕۆژی شه‌شی پوشپه‌ڕ ڕۆمانه‌که‌مان بۆ هه‌موو کتێب فرۆشییه‌کان نارد و ئێسته دوای یه‌ک مانگ ده‌بێت چاپی پێنجه‌می ئه‌م کتێبه ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب بکه‌ین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ڕۆمانه‌که وتی: ئه‌م ڕۆمانه ڕۆمانێکی ناوداری ئه‌ورووپاییه که ناوه‌ڕۆکێکی یه‌کجار قوورسی هه‌یه، بۆ ئێمه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سووڕمانه ئه‌وه‌یه که چۆن له وه‌ها ماوه‌یه‌کی که‌مدا خه‌ڵکی ئه‌م ژماره زۆره له‌م کتێبه‌یان کڕیه‌وه چون ئێمه هه‌میشه گله‌یی ده‌که‌ین که خوێنه‌ر نه‌ماوه.
شایانی باسه که ڕۆمانی "قرموقاڵی کات" له نووسینی جولیان بارنز له لایه‌ن په‌یمان خاکسار وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی ئێرانی کراوه به فارسی و بڕیار وایه له چه‌ند هه‌فه‌ته‌ی ڕابردووش‌دا ڕێوڕه‌سمێک بۆ ڕوونوێنی له‌م ڕۆمانه و زیاتر ناساندنی ئه‌م نووسره به خوێنه‌ری ئێرانی به‌ڕێوه بچێت. ئه‌گه‌ری زۆره که له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌م ڕۆمانه بۆ زمانی کوردیش وه‌ربگێڕدرێت.
بۆچوونی ئێوە