به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مین مورادی، سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به‌م فستیڤاڵه وتی: ئه‌م فستیڤاڵه ۲۴ی خه‌رمانان له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مین مورادی دوێنێ له کۆنفڕانسێکی هه‌واڵنێری له سنه ڕایگه‌یاند: ئه‌م فستیڤاڵه له عه‌ماره‌تی خه‌سره‌و ئاوای شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م فستیڤاڵه‌ش مۆسیقای عرفانی و خانهقاییه که به‌شێکی گرنگه له که‌لتور و ئاینی خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له حه‌وزه‌ی هونه‌ری هه‌وڵێکی زۆرمان داوه تاکوو ئاوڕ له هه‌موو بواره هونه‌رییه‌کانی کوردستان بده‌ینه‌وه، وه‌ک سینه‌ما، نیگارکێشی، کاریکاتۆر، مۆسیقا، شانۆ و دیزاین. ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵ هه‌وڵمان دا تاکوو نووسینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ نامه‌ی گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری کوردستان ده‌ست پێبکه‌ین که هه‌ر کام له کتێبه‌کان تایبه‌ت ده‌ده‌رێت به هونه‌رێکی کوردی و که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌و بواره.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له به‌ڕێوه چوونی ئه‌م فستیڤاڵه، گرووپی هه‌زار ده‌فی سنه ڕۆلێکی سه‌ره‌کیان هه‌یه و هه‌وڵێکی زۆر دراوه تاکوو فستیڤاڵه‌که له ئاستێکی زۆر باش‌دا به‌ڕێوه بچێت.
Your Comment