AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١١ ١٤:٥٤

کارناسی عێراقی بۆ مێهر:

دوای تیرۆری شەهید هەنیە، بەرەی بەرخۆدان چووە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە

دوای تیرۆری شەهید هەنیە، بەرەی بەرخۆدان چووە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە

کارناسی عێڕاقی بە وتنی ئەوەی کە دوای تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە بەرخۆدان چووەتە نێو قۆناغێکی دیاری کرەەوە، وتی: ئەمڕۆ ئیسرائیلییەکان لەگەڵ قەیرانی بوونی خۆی بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بەرەبەیانی چوارشەمە شەهید هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس کە بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هاتبووە تاران، تیرۆر کرا. ئەو هەوڵە تیرۆریستیە هەر لە سەرەتاوە لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی کاردانەوەی وەرگرت. لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر لەگەڵ دکتۆر محەمەد سادق هاشمی نووسەر و کارناسی عێڕاقی گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە.

لە درێژەدا ئەو گفتوگۆیە دێت:

بەڕای ئێوە تیرۆری ناجوامێرانەی شەهید ئیسماعیل هەنیە کە لە تاران ئەنجام درا چ لێکەوتەیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت؟

لە لێکەوتەکانی ئەو تیرۆرە، بەرز بوونەوەی ئاستی هاوئاهەنگی نیوان بەرەی بەرخۆدان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیلە. لە دیکەی لێکەوتەکانی ئەو تیرۆرە ئەوەیە کە لەمەوبەدوا، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری ناوچەکە لە مەترسیدایە و ئەمریکا و بنکەکانی لە عێڕاق چی دیکە ئەمن نابێت و هەروەها ئیسرائیل گۆشەگیرتر دەبێت.

لێکدانەوەی ئێوە لە کاردانەوە و وەڵامی بەرەی بەرخۆدان و ئێران بە ئەو تیرۆرە چییە؟

تیرۆری شەهید هەنیە لە خاکی ئێران پشێێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە پێویستی بە کاردانەوەی ئێران بۆ پاراستنی هێزی بەرگرییە. بەرخۆدان لە هەموو بەرەکانی خۆی ئامادەیی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل زیاد دەکاتەوە تا تواناییەکانی سنووردار بکاتەوە، ئەو ڕژێمە گەمارۆ بدات و بەرەو لەناوچوونی ببات.

ئەو ڕووداوە بەرخۆدانی بەرەوی قۆناغێکی گرینگ و دیاری کەر لەگەڵ ئیسرائیل دەبات، چونکوو بەرەی جیاوازی لە شەڕ کردووەتەوە. سزای ئەو ڕژێمە لەناوچوونە. شەڕ ئێستا نەک هەر شەڕێکی ناوچەییە بەڵکوو شەڕێکی نێودەوڵەتییە؛ شەڕێک کە هەڕەشەیە لەسەر بوونی ئیسرائیل.

بەڕای ئێوە ئەو هەوڵە تیرۆریستییە دەتوانێت ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گشت گیر و هەمەلایەنە ببات؟

بە ڕای من تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری حەماس لە تاران یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکان لە درێژەی ساڵانی دواییە کە ئێمە ئێستا خەریکین ئەزموونی دەکەین. شەڕی ئێستا لە نێوان بەرەی بەرخۆدان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییە. بەدڵنیاییەوە ئەبێ بوترێت کە بەرەی بەرخۆدان لە ئەو شەڕە سەردەکەوێت و ئەوەی کە دەبەزێت ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت.

News ID 51126

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha