AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٠ ١٦:٠٤

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

تیرۆری ئیسماعیل هەنیە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان

تیرۆری ئیسماعیل هەنیە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیه تەنیا پێشێلکارییەکی گەورەی بنەما و ڕێساکانی یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان نییه ، بەڵکوو هەڕەشەیەکی جیددییه بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شەهید بوونی بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جه ختی له سەر بەرپرسیارێتی دەوڵەتی ئەمریکا وەک پشتیوان و هاوبه شی ڕژیمی زایۆنی له درێژه ی داگیرکاری و جینۆسایدی فەلەستینییەکان، له ئەنجامدانی ئەم کردهوه قێزەونه تیرۆریستیەدا دەخاتەوە ڕوو .

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی کردەوەی دزێوی ڕژیمی زایۆنیستی لە تیرۆری شێخ ئیسماعیل هەنیە موجاهیدە ماندوویی نەناسەکە ئیدانە دەکات و بە جەخت کردنەوە لە مافی ئاسایی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی شیاوی ئەم کردەوە شەڕانگێزییە دژ بە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی، چاوەڕوان دەکات ڕێکخراوەکان لە چوارچێوەی پشتیوانی لە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین و بەرخۆدانی ڕەوایان لە دژی داگیرکاری، بە جددی و کاریگەرانە لیپێچینەوە لە ڕژێمی ئیسرائیل بکەن .

هەروەها ئێران ڕێوشوێنی پێویست سیاسی، یاسایی و سزادان لە دژی ئەم ڕژێمە ناپاکە دەگرنە بەر.

News ID 51105

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha