بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئیدیعای کردووە کە تورکیا ٤٠٠ هێزی یاخیبوو لە گرووپی سوڵتان سلێمان شا، سوپای حەمزە و سوپای سوڵتان مورادی سەر بە خۆی لە سووریا ڕێکدەخات، بۆ شەڕکردن لەگەڵ پەکەکە لە کوردستانی عێراق.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، حکومەتی تورکیا پێشنیاری کردووە کە لەژێر پاڵپشتی خۆیدا چەکدارە یاخیبووەکان بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەی مانگانە لەنێوان دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا یان پەکەکە. ئەم بڕە پارەیە بەرزترین مووچەیە کە حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە شەڕەکانی دەرەوەی سووریادا بە یاخیبووانی سووریا دەدات.
Your Comment